ئاژانسه‌كانى جیهان به‌بایه‌خه‌وه باسى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆكه‌ركووك ده‌كه‌ن

ئاژانسه‌كانى جیهان به‌گرنگییه‌وه باسى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ شارى كه‌ركووك ده‌كه‌ن و ئاژانسێكى گه‌وره‌ى جیهانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كورد ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ى كه‌ركووك به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
دوێنێ 10/12/2012 مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى كه‌ركووكى كرد و له نزیكه‌وه چاوى به پێشمه‌رگه‌كانى كوردستان كه‌وت یه‌ك ڕۆژ دواتر ئه‌و سه‌ردانه‌ى بارزانى بووه مانشێتى به‌شێكى زۆربه‌ى ئاژانسه‌كانى جیهان ئاژانسى middle-east-online له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ شارى كه‌ركووك نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه كورد ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ى ئه‌و شاره بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆى، ئه‌و ئاژانسه پشت به قسه‌كانى بارزانى ده‌به‌ستێت و ده‌ڵێت " مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه كورد له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا نه‌بووه و مه‌یلى شه‌ڕى نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى "ته‌عدا" له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین ".
ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه كورد به‌به‌ڵگه مێژووییه‌كان ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕاسته بۆ عێراقییه‌كان ڕوون بكاته‌وه كه ناسنامه‌ى كه‌ركووك كوردییه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئاژانسى Reuters.له ڕاپۆرتێكدا له‌سه‌ر سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه سه‌ردانى بارزانى بۆ شارى كه‌ركووك دووباره كردنه‌وه‌ى به‌ڵێنى كورده بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و شاره ده‌ڵێت " له ئێستادا ناكۆكییه‌كان له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا توندتر بوونه‌ته‌وه، له‌وه‌ده‌چێت سه‌ردانى بارزانى بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان په‌یامێك بێت بۆ حكوومه‌تى عێراق كه له‌گه‌ڵ هه‌ر جوڵاندنێكى هێز بۆ ئه‌و ناوچانه ئه‌وانیش ئاماده ده‌بن وه‌ك وه‌ڵامێك له‌به‌رانبه‌ریاندا ،ئێستا شتێكى ئاشكرایه كه حكوومه‌تى هه‌رێم نیگه‌رانى ده‌ربڕیووه له‌وه‌ى به‌غدا له ڕێگاى فشارى بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمه‌وه به‌نیازه شه‌ڕى داهاتووى له‌دژى كوردستان بكات ".
ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه بارزانى جگه‌له‌وه‌ى سه‌ردانى پێشمه‌رگه‌ى كردووه به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و ده‌سته واژانه‌ى به‌كارهێناوه كه باسى ئه‌وه ده‌كات كورد شه‌ڕى ناوێت .
هاوكات ئاژانسى hurriyetdailynews له ڕ‌اپۆرتێكى خۆیدا شیكردنه‌وه‌ى بۆ سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات له‌زارى لیوا "شێركۆ ڕه‌وف " فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه بڵاوى كردته‌وه كه بارزانى له‌و سه‌ردانه‌یدا جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه پێشمه‌رگه هۆكارێك ده‌بێت بۆ پاراستنى ئاشتى له شاره‌كه و ڕێگه له هه‌رده‌ست درێژییه‌ك و جوڵانێكى هێز ده‌گرن به‌ئاراسته‌ى شێواندنى بارودۆخى شاره‌كه .
كارزان هه‌ورامى




