لیژنەی کۆمەڵایەتی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتى تاووتوێ كرد

سەعات 2:30ی پاشنیوەرۆی 10/12/2012 لیژنەی کۆمەڵایەتی مندال و خێزان بۆگفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە 22ی سالی 2011 میوانداری ئاسۆس نەجیب وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵاتی کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا کەنوێنەرانی رێکخراوەکانی کەمئەندامان و خاوەن پێدوایستی تایبەت لەهەرسێ پارێزگای هەرێمی کوردساتان ئامادەیبوون ئاکام و لێکەوتەکانی یاساکە گفتوگۆی لەبارەوە کراو دواتر نوێنەرانی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت پێشنیارو تیبینی و داخوازیەکانی خۆیان خستەروو، لەلایەن لیژنەی کۆمەلایەتی وەزیری کارو گفتوگۆی لەباروە کرا.
لەمبارەیەوە عبدولسەلام بەرواری سەرۆکی لیژنە جەختی لەسەر ئەوە کردەوەو کە ئەوەی لەتواندابێت بۆ ئەوەی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت وەک هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی هەست بەبوونی خۆیان بکەن دەیکەن، ئینجا لەرێگای یارمەتی دارایی بێت یان هەر رێگایەکی تر.




