مەزڵوومدەر" وتەکانی ئەردۆغان تورکیا بەرەو پارچە بوون دەبات

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و پشتگیری کردنی لە مەزڵوومان ( مەزڵوومدەر) دوای دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆکی ئاکەپەی دیاربەکر خالێد ئادڤان لێدوانێکی پێشکەشی رای گشتی کرد و رایگەیاند کە وتار و کریارەکانی سەرۆک وەزیری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان تورکیا بەرەو پارچە بوون دەبات.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ناوەندی مەزڵوومدەر پارێزەر سەباحەدین چوبان ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و سەرۆک وەزیری تورکیایش نایەوێ کەس باسی ئەم مەسەلەیە بکات.
سەرچاوە. دیاربەکر خەبەر




