ئەردۆغان پەرلەمانی بەجێ هێشت

دوێنێ پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی گفتووگۆ کردن لە سەر پرۆژە بوودجەی ساڵی 2013ی تورکیادا دانیشتنی خۆی ساز کرد و لە سەرەتای دانیشتنەکەدا راپۆرتی وەزارەتی دارایی خوێندرایەوە و دواتریش سەرۆکی کۆتلەکانی نێو پارلەمان دەستیان بە قسە کردن لە سەر ئەم پرۆژە یاسایە کرد.
کاتێک کە سەرۆکی کۆتلەی بەدەپە گولتەن قشناق دەستی بە قسە کردن کرد و باسی جیاوازییەکانی پرۆژە بوودجەی ساڵی 2013ی کرد، سەرۆک وەزیری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان وەکو دەربڕینی نارەزایەتی خۆی هۆڵی پارلەمانی بەجێهێشت و دوای کۆتایی هاتنی وتەکانی قشناق دووبارە گەڕایەوە پارلەمان.
دواتر سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلیش وتاری پارتەکەی پێشکەش کرد و وتی" تورکیا تەنیا و تەنیا هی تورکەکانە و هاووڵاتییە تورکەکانیش لەم پرۆژە بوودجەیەدا بە شێوەیەکی یەکسان و هاوسەنگ حیسابیان بۆ کراوە.
سەرچاوە. دونیا بوولتەنی




