دانیمارك…لایەنە سیاسییەكانی كوردستان له دانیمارك، هاو هەلوێست و یەكدەنگی باشوری كوردستانن

رۆژی هەینی رێكەوتی 2012-12-07 نوێنەرانی لایەنە سیاسیه‌کانی هەرچوار پارچەی كوردستان لە كوپێنهاگنی پایتەختی ولاتی دانمارك كۆبوونەوە. دوای قسەكردن و راگۆرینەوە لە سەر بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و ئەم بارگرژیانەی له نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەهۆی دروستكردنی هێزی فەرماندەیی دیجلە و ناردنی سوپا لە لایەن مالكییەوە بۆ ناوچە دابراوەكان له نامه یه كدا ده لین
بۆ/ به‌رێزان
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، به ده‌سته‌لات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی گشتی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
بابه‌ت / ئیدانه‌و هه‌لوێست وه‌رگرتن
سلاوێکی گه‌رم
بەرێزان، وائەمرۆ رۆژی هەینی رێكەوتی 2012-12-07 ئێمە نوێنەرانی لایەنە سیاسیه‌کانی هەرچوار پارچەی كوردستان لە كوپێنهاگنی پایتەختی ولاتی دانمارك كۆبوینەوە. دوای قسەكردن و راگۆرینەوە لە سەر بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و ئەم بارگرژیانەی له نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەهۆی دروستكردنی هێزی فەرماندەیی دیجلە و ناردنی سوپا لە لایەن مالكی یەوە بۆ ناوچە دابراوەكان بە پێویستمان زانی سەرنجی بەرێزتان بەم خالانه‌ی خوارەوه راكێشین.
1- ئێمەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی له دانیمارك، هاو هەلوێستیی و یەكدەنگی سەرجەم هێز و پارتە سیاسییەكانی باشوری كوردستان لە سەر مەسەلە نەتەوەیی یەكان و هاو هەلوێستییان لە بەرامبەر لە شكركێشی ئەم دواییەی حكومەتی ناوەندی بۆ كوردستان بەرز دەنرخێنین و جێ ی دلخۆشییه.
2- بە توندی ئیدانەی جولاندنی هێز بەرەو كوردستان دەكەین و هاوكات له‌گه‌ڵ پشتگیری خۆمان بۆ مافە رەوا و دەستوریەكانی نەتەوەی كورد لە عێراق پیشتیوانی خۆشمان بۆ سەركردایەتی كورد لە پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی یەكانی گەلی كوردستان دەردەبرین.
3- هەموو هەوڵەكانی ئاشتیانە و لە سەروی هەموویانەوە هەوڵەكانی بەرێز بان كی مون سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەوڵەكانی مەرجەعەكانی شیعە بەرز دەنرخێنین و ئومێدەوارین هەموو لایەك بگەرێنەوە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشتیانە و لە چوارچێوەی دەستوری عێراق و گه‌رانه‌وه بۆ په‌رله‌مان بە ئاشتیانە كێشە و گرفتەكان چارەسەر بكەن كە ئەمە رێگای دروست و مەنتیقیانەیە.
ئێمەش لەم چوارچێوەیە پیشتیوانی لە مافە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان لە باشوری كوردستان دەكەین و ئامادەی بەرگریكردنین له گەل و وولاتە كەمان.
حزب و هێزه سیاسییه‌کوردستانیه‌کانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌که
- یه‌کێتیی نێشتمانی کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- پارتی دیموکراتی کوردستان/ باکور
- حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- حزبی دیموکراتی کوردستان
- حزبی شیوعی کوردستان
- ئه‌نجومه‌نی نێشتمانی کوردی سوریا
- پارتی ئازادی کوردی سوری
- پارتی دیموکلراتی یه‌کێتیی کورد/سوری
- کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستان
- پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی
- پارتی سۆسیالیستی کوردستان ( PSK)
- حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
- پارتی ئاینده‌ی کوردستان




