دوو كەمپی تر بۆ كوردانی سوریا لەهەولێر وموسل دروستدەكرێت

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەخنە لە كۆمسیۆنی بالای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان دەگرێت كە ئەو پارەی بۆ پەنابەران تەرخان دەكرێ بەشی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان وەك پێویست لێ نادرێ. ئاماژەشیدا، بەپێی دواین ئامار رێژەی پەنابەرانی سوری لەعێراق گەیشتۆتە 64هەزاركەس كەزیاتر لە 54هەزاریان لە هەرێمی كوردستانن.
د.دیندارزێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بۆkdp.infoرایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان درێغی نەكردووە لەكرنگیدان بەپەنابەرانی سوریا لە هەرێمی كوردستان و تایبەت ئەوانەی لەكەمپی دومیز نیشتەجێنەو لەسەر بودجەی خۆی پێداویستیەكانیان دابین دەكات ولەمانگی 10رابردوش سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 10هەزار دۆلاری بۆ ئاوارەكانی كەمپی دۆمیز بەرێگای پارێزگاری دهۆك تەرخان كردوە.
د.دیندارزێباری گوتیشی،پارێزگاری هەولێر لەگەل كۆمسیۆنی بالای پەنابەران(unhcr) رێكەوتونە كە كەمپێك لەشاری هەولێر دروستبكرێ بۆ ئاوارەكانی سوریا كە چەند هەزار كەسێك لەخۆی دەگرێ لە قۆناغی سەرتاداو ئێستاش دەست بە دروستكردنی ئەم كەمپە كراوە، هەروەها كەمپێكی دیكەش لە نزیك پارێزگای نەینەوا دروستكراوە كە دەكەوێتە نزیك ناوچەی سەوز.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی، ئەو پارەی لە لایەن ئەمەریكاو ولاتە زلهێزەكان بەرێگای كۆمسیۆنی بالای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان بۆپەنابەران دابین دەكرێ، وەكو پێویست بەشی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستانی لێ نەدراوە، چونكە پێویستە هەم نەتەوەیەكگرتووەكان و هەم حكوومەتی عێراقیش بودجەیەكی تایبەت بۆ ئاوارەكان دابین بكا،چونكە ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی خۆی پێداویستییەكانی ئەم پەنابەرانە دابین دەكا.
زێباری لەدرێژەی لێدوانەكیدا ئاشكرای كرد،بەپێی دواین ئامار كە بەدەست ئێمە گەیشتوە، ژمارەی پەنابەرانی سوریا لەعێراق گەیشتۆتە 64هەزار كەس كە زیاتر لە54هەزار كەس لەهەرێمی كوردستانن وتەنها 25هەزار كەس لەكەمپی دۆم]ز نیشتەجێنە.
دوای ئەوەی ئەو شۆرەشەی ولاتی سوریایی گرتۆتەوەكە لەدژی رژێمی بەشار ئەسەد دەستی پێكردوە، رۆژانە خەلكی سوریا ئاوارەی دەروەی ولات دەبن، بەپێی وتەی بەرێوبەری كۆچ وكۆچبەرانی دهۆكیش رۆژانە 500هاولاتی سوریا روو لەهەرێمی كوردستان دەكەن.
بلند ئیبراهیم




