٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لیژنەیەك بۆ دەست نیشان كردنی كەم وكوری بودجە پێك دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

بریارە سبەی 2012/12/11 پەرلەمانی عێراق دەست به‌كۆمبونەوەكانی بكات ویەكێك لەو خالانەی گفتوگۆی لەسەر دەكا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی سالی2013عێراقە.

لەم باریەوە مەهدی حاجی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان تایبەت بۆkdp.infoرایگەیاند، بەیانی كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەكاتەوە و یەكێك لەو خالانەی گفتوگۆی لەسەر دەكرێ پرۆژە یاسایی بودجەی عێراقە و لیستی هاوپەیمانی كوردستانیش بۆ دەستنیشانكردنی كەمو كوری ئەم بودجەیە لیژنەیەكی لە كەسانی پسپۆر پێكهێناوە.

مەهدی حاجی گوتیشی، ئەم لیژنەیە هەموو كەم وكوری و تێبینییەكانی كورد لەسەر پرۆژە یاسایی بودجە دەستنیشان دەكات، بۆ ئەوەی لەكاتی گفتوگۆكردن تێبینیەكانیان لەبەر چاو بگیرێ.

حاجی لەدرێژەی لێدوانەكەی دا ئاماژەی بەوەش كرد، گەر تێبینیەكانی كورد لەبەرچاو نەگیرێن لەكاتی دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژە یاسایە ئێمە دەنگی بۆ نادەین.

لەئێستادا لیستی دەولەتی قانون هەولدەدا بۆ ئەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە17%بۆ13%كەم بكاتەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەستیكردوە بە ئیمزا كۆكردنەوە، لیستی هاوپەیمانی كوردستانیش بە توندی ئەمە رەتدەكاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار