٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

25 ملیار دینار لە بانكێكی حكوومی لە هەولێر دیارنامێنێت و پەرلەمانیش لێكۆڵینەوەی لەباره وە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

Kdp.info- تایبەت

 ئەمڕۆ ژمارەیەك لە راگەیاندنە كوردییەكان هەواڵی بزربوون و دیارنەمانی 25 ملیار دیناریان لە بانكی رەشید كە بانكێكی حكوومییە لە شاری هەولێر بڵاوكردەوەو لیژنەی دارایی لە پەرلەمانیش لە بابەتەكە دەكۆڵێتەوەو ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی دارایی دادەنیشین و دەبێت رونكردنەوە لەسەر راستی و ناڕاستی و چۆنیەتی روودان و وردەكارییەكانی تری ئەو بابەتە بدەن.

 ئەمڕۆ ژمارەیەك لە راگەیاندنە كوردییەكان هەواڵێكی رۆژنامەی رووداویان لەبارەی دیارنەمان و بزربوونی بڕی 25 ملیار دیناری عێراقی لە بانكی رافیدەینی شاری هەولێر كە بانكێكی حكوومییە بڵاوكردەوەو رەشید تاهیر بریكاری وەزارەتی داراییش ئەو زانیاریانەی بۆ رۆژنامەكە پشتراست كردۆتەوە، سەبارەت بە راستی ئەو هەواڵە kdp.infoچەند جارێك پەیوەندی كرد بە ( دلێر تارق) بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی داریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بەڵام ناوبراو بێئاگایی خۆی لە وەها بابەتێك دەربڕی، هەر لەمبارەیەوە لە لێدوانێكیدا بۆ kdp.infoعومەر سدیق ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بەو هەواڵەكه  وتی" ئێمەش وەكو لیژنەی دارایی ئەمڕۆ لە راگەیاندنەكان بەبابەتێكی وەهامان زانیوەو ئێستا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین  لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی دارایی دادەنیشین بۆ ئەوەی روونكردنەوەمان پێبدەن و ناوەرۆكی بابەتەكەمان بۆ شی بكەنەوە .

 وتیشی" لەمیانەی دانیشتنمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی داوا ده كه ین وەڵامی چەند پرسیارێكمان بدەنەوە لەوانە ئایا ئەو بابەتە راستە یاخود نا هەروەها بڕی پارەی دیارنەماو چەندەو هەروەها وەزارەت ئیجرائاتی چی لەمبارەیەوە دەستپێكردووە و دواتر ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین.

هەولێر- بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار