نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ له وه‌زاره‌ته‌كان ڕێ له سه‌رپێچى و گه‌ند‌ه‌ڵى بگیرێت

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21ى دیسه‌مبه‌رى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 21ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له سه‌ر كرا و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا، بڕیاریش درا سه‌ندووقى خانه‌نشین له هه‌رێمى كوردستان كارا ب‌كرێت. هه‌وره‌ها ئاماژه به سه‌ردانى شاندى سه‌ندووقى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا، كه له میانى سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێڕاى هه‌بوونى تێبینى و سه‌رنج له سه‌ر سیسته‌مى كارپێكردنى دارایى هه‌رێمى كوردستان، له سیسته‌مه‌كه و چۆنیه‌تیى ڕاپه‌ڕاندنى كاروبارى دارایى هه‌رێمى كوردستان ڕ‌ازى بوون و به بۆچوونى ئه‌وان سیسته‌مى كارپێكراوى دارایى هه‌رێمى كوردستان له سیسته‌مى دارایى هه‌ندێ وڵاتى ناوچه‌كه، باشتره.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونى وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه ڕۆڵێكى كارا و دیارى له كاراكردن و به‌ڕێوه‌چوونى كاروبارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌ت و یه‌كخستنه‌وه‌ى ڕێنماییه‌كاندا هه‌یه. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌ردوو بانكى هه‌رێم له هه‌ولێر و سلێمانى یه‌ك بگرنه‌وه و هه‌موو كاروباره‌كانیان یه‌ك بخرێنه‌وه و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م یه‌كخستنه‌وه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێن، سیسته‌مى دارایى هه‌رێمى كوردستانیش چاكتر ب‌كرێت و بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌ته بانكى و داراییانه‌ى كه پێویستن، له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له به‌غدا هه‌مانگى ب‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ بكرێته حكوومه‌تى داموده‌زگایى و خاوه‌ن سیسته‌مێكى حوكمڕانى و به‌ڕێوه‌بردنى ڕێك‌وپێك، به شێوه‌یه‌ك كه نموونه‌یه‌كى باش پێشكه‌ش بكات و له جیهاندا په‌سه‌ند ب‌كرێت. بۆیه‌شه ده‌بێ هه‌موو وه‌زیره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانى خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و چاو به كاره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانیاندا بخشێننه‌وه، ڕێگه‌ش له هه‌ر سستى و سه‌رپێچى و گه‌نده‌ڵییه‌ك بگرن و به‌ڕێوه‌بردن و ڕاییكردنى كاروباره‌كان چالاكتر و كاراتر بكه‌ن.
نێچیرڤان هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه تا ده‌كرێ ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ بانكه گه‌وره‌كانى جیهان و به تایبه‌تیش بانكه‌كانى وه‌به‌رهێنان بێنه هه‌رێمى كوردستان و ڕاكێشان و هێنانى ئه‌م بانكانه بۆ هه‌رێمى كوردستان ببێته یه‌كێك له ئه‌وله‌ویاتى كارى حكوومه‌ت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه چاودێرى له سه‌ر بانكه تایبه‌ته‌كان وه‌ك پێویست نیه و باسه له گرنگیى هه‌بوونى سیسته‌مێكى چاودێریى وردى حكوومى به سه‌ر بانكه تایبه‌ته‌كانه‌وه كرد و ڕایگه‌یاند كه به یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو بانكى هه‌رێم، ئه‌م بانكه ده‌توانێ سه‌رپه‌رشتى و چاودێرییه‌كى باش بخاته سه‌ر بانكه تایبه‌ته‌كان و میكانیزمێكى چاودرێى ڕێك‌وپێك دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له دروستبوونى كێشه و گرفت بۆ حكوومه‌ت و كه‌رتى دارایى و دراوى له هه‌رێمى كوردستان بگیرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا گفتوگۆ له سه‌ر پرۆژه‌ى هه‌مواركردنى یاساى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرا و بڕیار درا كه لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌ى هه‌مواركرنى یاساى وه‌به‌رهێناندا له وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان پێك بێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا كه لیژنه‌یه‌كیش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى تایبه‌ت به كرێكارانى بیانى له هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێت.
له دوایین به‌شى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا په‌یره‌وى سه‌ندووقى نیشته‌جێكردن له هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كرا. به پێى ئه‌م په‌یره‌وه ته‌رخانكراوى بودجه بۆ بوارى نیشته‌جێكردن و بڕى گه‌ڕاوه‌ى قه‌رزه‌كان لاى هاووڵاتیان و هه‌ر داهات و ته‌رخانكراوێكى دیكه‌ش كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بۆ كه‌رتى نیشته‌جێكردن ته‌رخان ب‌كرێت، له‌م سه‌ندووقه‌دا تۆمار ده‌كرێت و سه‌رمایه‌كه‌ى به پێى به‌رنامه‌یه‌كى ساڵانه بۆ دابینكردنى خه‌رجییه‌كانى نیشته‌جێكردن، خه‌رج ده‌كرێت.




