٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ دواین قۆناغ لە کۆی 63 هەزار داواکاری تەنها هەزار کەس لە پارێزگای هەولێر دادەمەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

 لەماوەی رابردوودا ئەنجومەنی پارێزگای  هەولێر بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئاماری  هەولێر ناوی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانیان بۆ دامەزراندن لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند  لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر سەرقاڵی کارکردنە لەسەر جیاکردنەوەی ناوی   دەرچووانی ئامادەیی و ناوەندی  و خوارتر  و بەپێی  وتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکەش لە دوو هەفتەی ئایندەدا  ئەو فۆناغەی دامەزراندنیش ئاشکرا دەکرێت.

حسێنە کاکل بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای هەولێر تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" لە ئێستادا سەرقاڵی کارکردنیش لەسەر جیاکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی کە داوایان پێشکەش کردووە بۆ دامەزراندن و بروانامەی ئامادەیی و ناوەندیی و خوارتریان هەیە و ژمارەی فۆرمەکان  63 هەزار  فۆڕمەو لەو ژمارەیەک تەنها  هەزار  کەس ناویان دێتەوە بەپێی پێویستی فەرمانگەکان.

ئەو وتیشی" بەپێی پێشبینیەکان  تاوەکو 20 ی ئەم مانگە  کارەکانی خۆمان بۆ پێداچوونەوەو جیاکردنەوەی فۆرمەکان بەکۆتا دێت و دواتر ناوەکان پێشکەش بە ئەنجومەنی پارێزگادەکەین بەمەبەستی پێداچوونەوەو دواتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەکان ئاشکرا دەکرێت.


هەولێر- بڕوا بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار