تاڵه‌بانى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راده‌ستى بارزانى ده‌كات
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات كه جه‌لال تاڵه‌بانى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ئاماده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ند وه‌كو كارتى فشار به‌كارى بێنێت.
نێچیرڤان بارزانى، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (هاووڵاتى) ده‌ڵێت "مام جه‌لال ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاماده‌یه و ته‌سلیمى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ر شوێنێك پێویست بوو وه‌كو كارتى فشار به‌كاریبهێنێت".
نێچیرڤان بارزانى هۆكارى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى تاڵه‌بانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ نیشاندانى هه‌ڵوێستى خۆى و یه‌كێتى بۆ یه‌كده‌نگى كورد به‌رامبه‌ر كێشه‌كانى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌گوترێت پارتى و یه‌كێتى یه‌ك هه‌ڵوێست نین به‌رامبه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نیچیرڤان بارزانى ده‌ڵێت "ئێمه گرنگى به ناده‌ین به چه‌ند ده‌نگێك، ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه گرنگه مام جه‌لال به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه پشتیگرى له بۆچوونه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌غدا".




