جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2013 ڕەت دەكاتەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، باوەڕی وایە كە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق و پڕۆژەی ئاشتەوایبی نیشتمانی بوون بە دەروازەیەك بۆ گەندەڵی. داوایش دەكات بودجەی تەرخانكراویان كەم بكرێتەوە. جەختیشی كردەوە كە هەرێم كەمردنەوەی بەشە بودجەی ڕەت دەكاتەوە.
لە بەیاننامەیكیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو بووەتەوە و وێنەیەکی بۆkdp.info نێردراوە، عارف تەیفوور دەڵێت "پێویستە ئەو بڕەپارەیە زۆرەی بۆ وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ و پڕۆژەی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی تەرخان كراوە، كە لەلایەن نووسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە خەرج دەكرێت كەم بكرێتەوە." تەیفوور لەسەر ئەو باوەڕەیە كە ئەو پارەیە بووەتە دەروازەیەك بۆ گەندەڵ و پێویستە لە كەرتی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاریدا خەرج بكرێت.
عارف تەیفوور، ئاماژەیشی داوە "كەمكردنەوەی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2013، بابەتێكە ڕەت دەكرێتەوە، چونكە پێچەوانەی یاسا و ڕێككەوتنەكانی نێوان هێز و هاوبەشەكانی پڕۆسەی سیاسییە." ڕوونیشی كردەوە "ڕێژەی 17%ـی هەرێم لە سەردەمی حكوومەتەكەی ئەیاد عەللاوییەوە بە یاسایی كراوە و جێگیر كراوە."
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هاوكات داوای كرد "سەرژمێرێیەكی وردی دانیشتوان بكرێت بۆ هەموو ناوچەكانی عێراق، بەپێی ئەنجامەكەیشی بڕایر لە دیاریكردنی بودجەی هەرێم پارێزگامان بدرێت و ڕێژەی دانیشتوان بە پێوەر بگیرێت."




