برووسكەی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێم بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان

به ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان
خوشكانی به‌رێز له سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
سڵاوورێز
له شه‌سته‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌ندام و پاڵێوراوان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌م كه هه‌میشه له بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و تێكۆشانی رێكخراوه‌ییدا وه‌ك پێشمه‌رگه و كادیر و دایك رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕاوه كه هه‌رگیز فه‌رامۆش ناكرێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه كه قاره‌مانێكی وه‌كو شه‌هید له‌یلا قاسم ئه‌ندامێكی ئه‌و یه‌كێتییه بووه كه ئێستا له دڵی هه‌موو میلله‌ته‌كه‌یدا نموونه‌یه‌كی هه‌ره دیاری قوربانیدانه.
ئێستاش ئه‌ركێكی قورستان له سه‌ر شانه له گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونی دیموكراسی و مه‌ده‌نی و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و كلتوری پێكه‌وه ژیان له لای نه‌وه‌ی ئێستا و پاراستنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دی ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌ستووری عیراق ئاماژه‌ی پێكردون .
له‌و یاده پیرۆزه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه داكۆكیكارێكی به‌هێز ده‌بم له مافه‌كانتان تا پێگه‌ی شیاوی خۆتان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا بگڕنه‌وه و به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ریش به‌شداریتان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌بێ .
دووباره ئه‌م یاده‌تان پیرۆز ده‌كه‌م و هیوا خوازم هه‌میشه له سایه‌ی زیاتری یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری پێشكه‌وتندا بن .
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
10/12/2012




