٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شیكەرەوەیەك: مانگی داهاتوو بڕیارێك بۆ دەرچوونی عێراق لە بەندی حەوتەم دەردەچێ

سەرچاوە: AK News

نووسەر و شیكەرەوەیەكی سیاسیی كوێتی ئەمڕۆ سێشەم وای بینی كە لێژنەی هاوبەشی كوێتی- عێراقی لە حوزەیران/یۆنیۆی داهاتوو بڕیارێك بۆ دەرچوونی عێراق لە بەندی حەوتەم دەردەكا.

سەعد مازر لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) گوتی، كوێت دژی دەرچوونی عێراق لە ژێر بەندی حەوتەم نییە، كە دوای داگیركردنی كوێت بەسەر عێراق هاتە سەپاندن و ئاماژەی كرد، كوێت هەوڵی بنیاتنانی باشترین پێوەندی لەگەڵ عێراق و چارەسەركردنی هەموو ناكۆكییەكان بەپێی بەرژەوەندییەكانی هەردوولا دەدا.

لەبارەی شیمانەی رازیبوونی كوێت لەسەر دەرچوونی عێراق لە ژێر بەندی حەوتەم بەرامبەر رازیبوونی بە پڕۆژەی گەورە بەندەری موبارەكی كوێتی گوتی، دوو بابەتەكە جیاوازن و هەریەكەیان بەشێوازی خۆی چارەسەر دەكرێن و ئاماژەی كرد، هەردوو گەلی كوێت و عێراق دۆستن، بەڵام رێژیمی پێشووی عێراق ئەو پێوەندییەی تێك دا.

لەدوای داگیركردنی عێراق بۆ كوێت لە 1990 و رزگارمكردنی كوێت لەلایەن هێزی هاوپەیمانەكانەكان بە سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، عێراق خرایە ژێر بەندی حەوتەمی ئەنجوومەنی ئاسایشی ناودەوڵەتی بەو پێیەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی دنیایی و تا ئێستەش هەر ماوە، بەڵام مانەوەی بە هەوڵوێستی كوێت بەرامبەر عێراقەوە بەستراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار