حكوومه‌تى به‌غدا له ڕێگاى شه‌هرستانی ده‌یه‌وێت گفتوگۆكانى هه‌ولێرو به‌غدا له‌بارببات

له‌به‌رانبه‌ر فشاره ڕاگه‌یاندنیه‌كانى حكوومه‌تى به‌غدا دژى سیاسیه‌تى سه‌ركه‌وتوانه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى نه‌وتى راوێژكاری وه‌زاره‌تی سامانه سورشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ئه‌و راستیانه ئاشكرا ده‌كات بۆ ده‌سه‌ڵات دارانی ئیستای عێراق كه هه‌والێ به‌قاچاغ بردنی نه‌وتیان بڵاو كردۆته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی ئاماژه به قاچاغ بردنی نه‌وتی كوردستان ده‌كات بۆ وڵاتی توركیا له‌كاتێكدا ئێستا پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014 ڕۆژانه 2ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت و ریژه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتیش به 14 ملیار به‌رمیل نه‌وت دووجا ده‌خه‌مڵێنرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه زیاد له 22 گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان واژۆ كراوه له گه‌وره كۆمپانیاكانی " ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی _شیفرۆنی رووسی " له‌به‌رانبه‌ر دا سیاسیه‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی به‌غدا به‌پێی قسه‌ی چاودێرانی ئابوری شكست خواردوو بووه به‌تایبه‌تی ده‌بوو له ئێستادا رۆژانه 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بهێنرایه و ئاستی نرخی نه‌وت له چوار چێوه‌ی هه‌ردوو ریكخراوی "ئۆپیك و ئه‌واپیك "به‌رز بوایه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌رجه‌میان به پیچه‌وانه‌وه بووه.
له‌م باره‌وه د.عه‌لی حه‌سه‌ن به‌لۆ راوێژكاری وه‌زاره‌تی سامانه‌سورشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ kdp.infoرایگه‌یاند تۆمه‌ته‌كانی حسێن شه‌هرستانی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌قاچاغ بۆ توركیا راست نیه وشایه‌نی وه‌لام دانه‌وه‌ش نیه گوتی "هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یێكی فه‌رمی وبه‌پێ گرێبه‌ندێك كه له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا واژۆی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌و ولاته بكات".
د.عه‌لی به‌لۆ گوتیشی "ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رناده‌ی توركیاش ده‌كرێ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی له ناوخۆی هه‌رێم پێ چاره‌سه‌ربكرێ، چونكه به‌غدا وه‌كو پێویست به‌شه سوته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستان نادات".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه بریارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت وكاز له‌په‌رله‌مانی عێراق د.رزگار تایبه‌ت بۆ kdp.infoرایگه‌یاند شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام حسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقێ بۆ كاروباری وزه به‌رده‌وامه له تۆمه‌تباركردنی هه‌رێمی كوردستان به قاچاغ بردنی نه‌وت گوتی " ئه‌م جاره هه‌رێمی كوردستانی تۆمه‌تبار كردووه نه‌وت به‌قاچاغ بۆ توركیا دنێرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه كی لا بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه دانوستانانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ده‌كرێت سه‌ركه‌وتونه‌بن".
حسین شه‌هرستانی جیگری سه‌روك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه به‌رده‌وام تۆمه‌ت ئاراسته‌ی هه‌ریمی كوردستان د‌كات له‌دواین لیدوانیشیدا رایگه‌یاندوه،هه‌ریمی كوردستان نه‌وت به‌قاچاغ بۆ توركیا دنێرێت.
راپۆرتی كارزان هه‌ورامی و بڵند ئیبراهیم




