Kdp.info ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كه‌ركووك ده‌خاته‌ڕوو

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌روكی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته شاری كه‌ركووك ئامانج له‌سه‌ر دانه‌كه‌شى بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌و ئاگادار بوون بووه له‌ڕه‌وشى ناوچه‌كه .
له‌مباریه‌وه عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رێوبه‌ری گشتی راگه‌یاندن و رۆشنبیری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت kdp.infoرایگه‌یاند سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێك پێكهاتبوو له‌وه‌زیریپێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا" وراوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی، سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد‌و به‌مه‌به‌ستى به سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌له ناوچه‌كه كه 10كم له‌دوری ئه‌و شاره جێگیر كراون .
گوتیشى "سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌ره‌تا سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد به ئاراسته‌ى ئه‌و هێزه‌ى له سلێمانیه‌وه هاتوون، دواتر سه‌ردانی ئه‌وهێزانه‌ی كرد له به‌رزاییه‌كانی "دۆمه‌لانن" كه له‌شكری تایبه‌ت وهێزی پشتیوانی "یه‌ك"ى لێ یه.
به‌رێوبه‌ری گشتی راگه‌یاندن و رۆشنبیری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكردوه هێزی پێشمه‌رگه تائێستا له‌شوێنی خۆیه‌تی وهیچ جوڵه‌یێكی نه‌كردوه وله‌و شوێنانه‌ش دمێنێته‌وه وناكشێته‌وه تاكو ئه‌وچوار فیرقه‌ی له‌شكری عێرق هاتونه‌ته ئه‌و ناوچانه نه‌كشێنه‌وه.
عمید هه‌لگورد حیكمه‌ت ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو تا ئێستا كێشه‌كه وك‌و خۆی ماوه‌ته‌وه و ئه‌وان چاوه‌رێی ئه‌وشانده كوردیه ده‌كه‌ن كه سه‌ردانی به‌غدایی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دوزخورماتو ده‌كات ،شه‌لال عه‌بدول قایمقامی قه‌زای دوزخورماتو تایبه‌ت بۆ kdp.infoرایگه‌یاند،تائێستا ئێمه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دوزخورماتو بكه‌و هیچ به‌رنامه‌یێكیش له‌ئارادانیه.
بڵند ئیبراهیم




