په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا: حكومه‌تی ئێستاى عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فاشیل بووه

رحاب العبوده، كه په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالكیه گوتی كه حكومه‌تی ئێستا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فاشیل بووه چونكه هه‌ر له سه‌رتاوه به شێوه‌یه‌كی رواڵه‌تی هه‌وڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان داوه نه‌ك شێوه‌یه‌كی قۆڵ و بناغه‌یی.
العبوده له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتین كوتله سیاسیه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن داواكارییه‌كانیان به‌رێگه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساوه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌ویش به حوكمی ئه‌وه‌ی چونكه نوری مالكی سه‌ر به‌و لیسته‌یه، به‌لام ئێستا شه‌قامی عێراقی له‌وه تێگه‌یشتووه كه حكومه‌تی ئێستا زۆر چه‌قبه‌ستووه چونكه تا ئێستا هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشكه‌ش به خه‌ڵك نه‌كردووه، ته‌نیا به‌دیهێنانی ئامانجه شه‌خسی و حزبیه‌كانی خۆیان نه‌بێت.
العبوده گوتیشی كه حكومه‌تی زۆرینه كه ئێستا باس ده‌كرێ پێویستی به متمانه‌ی نێوان سیاسیه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م كه ئه‌ویش نه‌بوونی متمانه‌یه له‌نێوان پێكهاته‌كان، بۆیه چاره‌نووسی حكومه‌تی زۆرینه‌ش هه‌مان چاره‌نووسی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ده‌بێت.




