لێدوانی گووته‌بێژی ڕه‌سمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژنامه‌ی (ڕه‌ئی)ی كوێتی، چه‌ند لێدوانێكی به‌ڕێز نوری مالیكی، سه‌رۆكیئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه له ژماره(12212)ی ڕۆژی حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2012 ز، له‌باره‌ی ئه‌مته‌نگژه‌یه‌ی دوایییه‌وه، ئێمه بڕێك خۆمان گرت و وه‌ڵاممان نه‌دایه‌وه،ڕاوه‌ستان بزانین به‌ڵكو نووسینگه‌كه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك، یانڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بۆچوونه‌كانی بڵاو بكاته‌وه، بۆیه وامان به‌چاكزانی هه‌ندێك تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و لێدوناانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه:
له‌كاتێكدا كه بۆنی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبووه‌ته‌وه وهه‌مووانی بێزار كردووه، له‌وانه گه‌نده‌ڵیی سه‌فقه‌كانی كڕینی چه‌ك،هه‌ر له نوسینگه‌كه‌ی به‌ڕێز مالیكییه‌وه بگره تا ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی،كه‌چی ئا له‌م كاته‌دا، ئه‌م لێدوانانه ده‌دات كه زۆر دوورن له واقیع وپێچه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌تن، ئاخر ئه‌و هێشتا له ته‌نگژه‌یه‌ك ده‌رنه‌چووه،ته‌نگژه‌یه‌كی تر درووست ده‌كات، تا به‌خه‌ڵك بڵێ ئه‌و، ته‌نگژه‌ی ته‌نیاله‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، كه‌چی ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه،ته‌نگژه‌كانی له باكووره‌وه تا باشوور، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا ڕۆژئاوایته‌نیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی بیر خۆی بردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تادا، له پاشجه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، ده‌وڵه‌تی عێراق چۆن دامه‌زراوه؟ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تێك دامه‌زراوه كه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌م نكوڵیانلێكردو و ئه‌میش وه‌ك ئه‌وان ده‌كات.
به‌ڕێز مالیكی كه دێته سه‌رباسی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ده‌ستوور پێشێل ده‌كات، كاتێك ناویان لێده‌نێ (ناوچه تێكه‌ڵه‌كان)، ئه‌و ناوچانه‌ی ڕێژیمی پێشوو له كوردستانیدابڕین و مالیكی ده‌یه‌وێ ئه‌و دابڕینه بكاته واقیع، وێڕای ئه‌وه‌یماده‌ی 140، ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ده‌سته‌واژه‌ی ناوچه ناكۆكیله‌سه‌ره‌كان، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ده‌ستوورییه، ئه‌مه، بێ ئه‌وه‌یكه‌مترین گومانمان له ناسنامه‌ی كوردستانیی كه‌ركووك و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان هه‌بێ. جا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكه‌مان زۆر درێژ نه‌بێته‌وه،چه‌ند پرسیارێك ده‌كه‌ین، كه پرسیاری هه‌موو عێراقییه‌كانه، خۆزیاوه‌ڵامی ده‌دانه‌وه:
- له‌وه‌ته‌ی حوكمت كه‌وتووه‌ته ده‌ست،له ڕێی ته‌وافوقی سیاسییه‌وه، نه‌ك به‌هه‌لًبژاردنی ڕاسته‌وخۆ یانكۆده‌تای سه‌بازی، تۆ ته‌نیا خه‌ریكی لێدان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ریكه‌سیاسییه‌كانتی، ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارێكه، زۆر دووره له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورو ته‌وافوق.
- زیاتر له شه‌ش سه‌د ملیار دۆلار له بوودجه‌ی عێراقبه‌هه‌ده‌ر دراوه، تا ئێسته‌ش هاووڵاتی عێراقی، له ژێر باری قورسینه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌ژی، هه‌ر له ئاوه‌وه تا كاره‌با،ڕێگه‌وبان، ته‌ندرووستی و خوێندن زۆربه‌ی ژێرخانی ئابووری، ئایه ئه‌وهه‌موو پاره‌یه بۆ كوێ چوو؟ ده‌شته‌وێ به‌كۆمه‌ڵێك مه‌زنده‌ی بێسه‌روبه‌ر،متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ئابووریی كوردستان له‌ق بكه‌ی، له كاتێكدا كوردستانپه‌ره‌ده‌ستێنێ و گه‌شه ده‌كات، به‌شایه‌تی هه‌موو عێراقی و عه‌ره‌ب وبیانییه‌كان و قه‌واره‌ی وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا گه‌یشتووه‌ته زیاترله 23 ملیار دۆلار كه زۆربه‌ی هی وڵاتانی عه‌ره‌بییه و به‌شی ده‌وڵه‌تیكوێتی برا، له هه‌مووان زۆرتره.
- سوپایه‌كی ملیۆنی و بگره‌زیاتریشت دامه‌زراندووه، كه‌چی تا ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیكوردستان، هه‌ست به‌ئه‌من و ئاسایش ناكرێ، دوای ئه‌وه یه‌ك قائید فیرقه‌تدانه‌مه‌زراندووه كه په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابێ وه‌ك له‌ده‌ستووردا هاتووه، ئایه باسی كام سوپای عێراقی ده‌كه‌یت؟
- ئایه باش بیرت له ئه‌نجام و لێكه‌وته‌وه‌كانی ئه‌و قسه خه‌ته‌رناكه،زۆر خه‌ته‌رناكه‌ت كردووه‌ته‌وه كاتێك بانگه‌شه بۆ شه‌ڕی عه‌ره‌ب و كوردده‌كه‌ی؟
- ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌به‌رپرسیارێتی بكردایه، ده‌ستتله‌كار ده‌كێشایه‌وه له كاتێكدا حاڵی عێراق وا خراپه، ئاخر به‌هۆی"سه‌ره‌ڕۆییه‌كانته‌وه" وڵات بووه‌ته گه‌نده‌ڵترین وڵاتی دنیا و یه‌كێكه‌له پاشكه‌وتترین وڵات له ئه‌ستۆپاكیدا، به‌پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان،به‌غداش، ئه‌و پایته‌خته‌ی ناوی به‌سه‌ر زاری هه‌موو دنیاوه بوو، بووه‌ته‌بێبه‌خترین شار و ته‌نانه‌ت پاش سۆمالیش دێ!، وه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوه‌نێوده‌وڵه‌تییه بێلایه‌نه‌كان ده‌ستنیشانیان كردووه. ده‌وڵه‌تی عێراقله‌سه‌ر دوو بنه‌مای پێكه‌وه‌لكاو دامه‌زراوه: هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی برا،عه‌ره‌ب و كورد، كه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا برایانه ده‌ژین،به‌توركمان و ئێزیدی و سابیئه، مسوڵمان و مه‌سیحی، هیچ حاكمێكی سته‌مكاریعێراق، جگه له تۆ، جه‌رائه‌تی نه‌كردووه هه‌ڕه‌شه له پێوه‌ندییبرایانه‌ی هه‌مووان بكات، تۆ نه‌بێ، هه‌رگیز هێنده‌ی ئێسته، سووكایه‌تیبه‌یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای عێراق نه‌كراوه، هه‌رگیزبه‌م شێوه‌یه سوپا كۆنه‌كراوه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می تۆدا نه‌بێ كه ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و داڕووخان ده‌چێ له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه، سیاسی، ئابووری وڕۆشنبیری، باری ئه‌منی تادێ خراپتر ده‌بێ و گیانی خه‌ڵكی بێگوناح وموڵكوماڵی هاووڵاتیان له نێو ده‌چن، ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌ڕۆییه‌ناده‌ستوورییه‌كانت كه سووری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونیان، بێ گوێدانه‌په‌رله‌مان و ئیراده‌ی گه‌ل.
ئێمه له كاتێكدا هه‌ست به‌ئازارده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌سووكسه‌رنجدانه‌كانتان بۆ گه‌له‌كه‌مان، ناچارینبڵێین، كوردستانی برا له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراقییه‌كان، له دامه‌زراندنیده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، هه‌رگیز كه‌س وه‌ك تۆ هه‌وڵی نه‌داوه ئه‌وبرایه‌تییه‌مان تێك بدات، به‌منه‌ت نه‌بێ، كوردستان كه خێروبێر و سامانیژێر و سه‌ر خاكه‌كه‌ی به‌خشیوه‌ته ته‌واوی وڵات، ئێمه، ئه‌وسا و ئێسته‌ش،وه‌ك برابه‌شی نیشتیمانێك هه‌ڵسوكه‌وتمان كردووه و ده‌كه‌ین، كه‌ده‌ستورێك و مێژوو و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش كۆمان ده‌كاته‌وه،به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ماع و ده‌سه‌ڵاتپه‌رستی ئێوه‌وه كه ده‌تانه‌وێ"پواز"ێك له نێوان گه‌له‌كه‌مان و براكانمان له عێراقی فیدرالی ودیموكراتیدا لێ بده‌ن.
-دواجار، ڕاستیان گوتووه: خێر له سكێكی برسی چاوه‌ڕێ مه‌كه كه تێر بووبێ.




