٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عیراق ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 9/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمیكوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز جیراردۆ كاره‌نتی باڵیۆزیئیتاڵیا له‌ عیراق به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی.
له‌دیدارێكدا، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عیراق، پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌كاروچالاكیه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا خسته‌ڕوو،ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌ره‌پێدانیپه‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هانی وه‌به‌رهێن و كۆمپانیائیتاڵیه‌كانیش ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمدا.
هه‌روه‌هاسوپاسگوزاری خۆیشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك باڵیۆزیوڵاته‌كه‌ی له‌ عیراق لێی كراوه‌ و ئاماژه‌شی به‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌یسه‌رۆك بارزانی كرد له‌ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و پێشخستنی هه‌رێم له‌ هه‌مووبواره‌كاندا.
له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی ستایشی رۆڵی باڵیۆزیكرد له‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامی داوه‌ كه‌ بوه‌ته‌هۆی پێشخستنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و ئیتاڵیا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست.
تاوتوێكردنی قه‌یرانی سیاسی عیراق و هه‌ڵوێست و تێروانینیسه‌رۆك بارزانی له‌ مه‌ڕ ئه‌م قه‌یرانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی به‌ پێیمادده‌ و بڕگه‌كانی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌یدیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار