سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له مامۆستا شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجى كرد

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 9/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له مامۆستا شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجى پێشه‌واى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى .
له دیدارێكدا ، ره‌وشى ئه‌مرۆى عیراق و بارگرژییه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى ناوچه دابڕێندراوه‌كان خرایه به‌ر باس و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له سه‌ر یه‌كریزى گه‌لى كوردستان و چه‌سپاندنى ته‌بایى و هه‌ماهه‌نگى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كرده‌وه له پێناو پاراستن و په‌ره‌پێدانى ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رگریكردن له‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ى كه ڕووبه‌رووى گه‌لى كوردستان ده‌بنه‌وه .




