سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له وه‌ڵامی (شه‌هرستانی)ـدا: داوای لێژنه‌ی هاوبه‌شمان كردووه نه‌ك په‌رله‌مانی

گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، داوای لیژنەیەکی هاوبەشمان کردووە نەک پەرلەمانی لە نێوان هەولێر و بەغداوە لەبارەی بەقاچاغبردنی نەوتەوه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه داوای لێژنه‌ی په‌رله‌مانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی به قاچاغبردنی نه‌وتی كردبێت و ڕوونی ده‌كاته‌وه كه داوای لێژنه‌ی هاوبه‌شی كردووه.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ((د.ئومێد سەباح) بە (رووداو)ـی راگەیاندووه: "ئێمە داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشمان لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کردووە نەک لیژنەیەکی پەرلەمانی لە بارەی سەرچاوەکانى بەقاچاغبردنی نەوتی باشووری عێراق و هەرێمی کوردستان".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی "دەبێت لەو لیژنە هاوبەشەی نێوان هەولێرو بەغدا، نوێنەری پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێدابێت لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هەردوو وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق تێدابەشداربن.
ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاش لێدوانه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق (حسێن شه‌هرستانی) دێت كه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار (جه‌لال تاڵه‌بانی)ـدا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان پێشوازی له پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت.




