فوئاد حوسێن: هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا

فوئاد حوسێن ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/12/2012 له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌مشیه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا و واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش پێویسته پێشوه‌خته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریی بكرێت، و ئاماژه‌یدا كه پرسی راگه‌یاندنی واده‌ی ئه‌نجامدانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له ژێر دیراسه‌تدایه و دواتر به پێی له‌به‌رچاوگرتنی رێڕه‌وی یاسایی؛ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه و سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، فوئاد حوسێن رایگه‌یاند كه سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌رچی زووتر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بووه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا و به‌ر له ئێستاش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێزیان هاتۆته راگه‌یاندن، به‌ڵام واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێویسته پێشوه‌خته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریی بكرێت تاوه‌كو دواجار له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه په‌سه‌ند بكرێ.
سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش، سه‌رۆكی دیوان ئاشكرای كرد كه پرسی هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی په‌رله‌مان له ژێر دیراسه‌تدایه و دوای تاوتوێكردنی پرسه‌كه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنه یاساییه‌كان، له كاتێكی گونجاو‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه فه‌رمانی پێ ده‌رده‌كرێ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه هێشتا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئاماده‌كاریی و به پێی بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی 10ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێ له ماوه شێست رۆژی پێش كۆتاییهاتنی خولی هه‌ڵبژاردنیشدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی نوێ رابگه‌یه‌نرێ.




