سەرۆكی كوردستان پێشوازی لە حەسەن عەلەویی دكرد

ئەمرۆ یەك شەممە 9/12/2012 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە پەرلەمانتاری سەربەخۆ و بیرمەندی عیراقی حەسەن عەلەویی.
لە دیدارێكدا، گفتوگۆ كرا لە بارەی پێشهاتە سیاسییەكان و كاریگەری قەیرانی ئێستای وڵات لە سەر ئایندەی پرۆسەی سیاسی و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگە چارەیەكی ریشەیی بۆ ئەو قەیرانە بە پشت بەستن بە دەستوور و رێككەوتنەكانی نێوان لایەنە عێراقییەكان.




