٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین: بەهیچ شێوەیەك بیرمان لە بابەتی وەرگرتنەوەی بڕوانامە لەمالكی نەكردۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 لەرۆژانی رابردوو و دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانێكی مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین لە بۆ رەتكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی هێزی دیجلە، لە شاری هەولێر لە ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن ئەوە بڵاوكرایەوە كە سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین لە هەوڵدایە بۆ سەندنەوە و هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی بەشی فەلسەفەی كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەدین، بەڵام لەلێدوانێكی تایبەت بۆ kdp.infoسەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین دەڵێ ئێمە هەر بیریشمان لە بابەتێكی لەو شێوەیە نەكردۆتەوە.

 د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ(kdp.info) وتی" ئەو رۆژەی كە خۆپیشاندانێكی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانكۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر لە دژی ئۆپەراسیۆنی دیجلە بەرێوەچوو چەند مامۆستایەكی بەشی فەلسەفەی كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سەڵاحەدین ویستیان یاداشتێك سەبارەت بە وەرگرتنەوەو هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە دەرچووی بەشی فەلسەفەی زانكۆكەمانە بخوێننەوە، بەڵام ئێمە رێگەمان لە خوێندنەوەی ئەو یاداشتنامەیە گرت، چونكە لەگەڵ ئەو بابەتە نەبووین بەهیچ شێوەیەك.

 سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین وتیشی" ئێمە بەهیچ شێوەیەك بیریشمان لە بابەتی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی زانكۆی سەڵاحەدین لە نوری مالكی نەكردۆتەوەو لەگەڵ ئەو بابەتەش نەبووین جگە لەوەی ئەو بابەتە بەهیچ شێوەیەك لە دەسەڵاتی ئێمە نییە، بەڵام بەداخەوە ئەو هەواڵە هەڵەیە لەچەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاكرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار