٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالكی: دەستی بەها ئەعرەجی دەبرم

سەرچاوە: KDP.info

وەك ماڵپەری ئەخبارییەی عێراق بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق نووری مالكی هەرەشە لەسەرۆكی لیژنەی نەزاهەی عێراق دەكات بە دەست برینی ئەگەر بەردەوام بێت لە بەدوادچوون لەسەر دۆسیەی گەندەڵی لەگرێبەندی كرینی چەك لە رووسیا، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەباح ئەلساعدی بۆ یەكێك لە كەنالە ئاسمانییەكان گوتی: مالكی لە رێگای نامەیەكی دەستی كە بۆ بەها ئەعرەجی سەرۆكی لیژنەی نەزاهەی عێراق ناردووە؛ تێدا هەرەشی ئەوەی لە ئەعرەجی كردووە، ئەگەر بەردەوام بێت لە بەدواداچوونی ورد لەسەر دۆسیەی گەندڵی لە گریبەندی كڕینی چەك كە لەنێوان عێراق و رووسیا مۆركرا. ئەوە ئەو كات دەستەكانی دبرێت. شایەنی باسە گومان دەكرێت گەندلی زۆر لە گرێبەندی چەكی سەربازی لەرووسیا كرابێت كە بەسەرۆكایەتی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ئەو گریبەندە لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا مۆركرا.

هەواڵی پەیوەندیدار