٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەمید زەوبەعی: مالكی نە وتەبێژی پێكهاتەی عەرەبەو نە پارێزەری ئەو پێكهاتەیەیە

سەرچاوە: KDP.info

فراكسیۆنی عێراقییە رەخنەی لە لێدوانەكەی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق گرت كە بۆ راگەیاندنەكانی كوێت ئاماژەیدابوو بەوەی ئەگەر ئەمجارە شەر هەڵبگیرسێتەوە ئەوا شەری كورد و عەرەب دەبێت، رایانگەیاند كە مالكی نە وتەبێژی پێكهاتەی عەرەبەو نە پارێزەری ئەو پێكهاتەیەیە. حەمید زەوبەعی ئەندامی فراكسیۆنی عێراقییە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە زۆر شتێكی نامۆ و سەرسورمانە سەرۆك وەزیرانی عێراق بەم شێوەیە قسە دەكات باس لە شەری كورد و عەرەب دەكات، جەختیشی كردەوە كە مالكی وتەبێژی پێكهاتەی عەرەب نییەو پارێزەری ئەوانیش نییە . زەوبەعی روونیشیكردەوە كە ئەو قەیرانەی نێوان بەغدا و هەولێر تەنها بۆ مەبەستی هەڵبژاردنەكانە.

هەواڵی پەیوەندیدار