٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیانی لە پەرلەمانی كوردستان چەند ئەندامێكی پەرلەمان دەست لەكاردەكێشنەوە

سەرچاوە: KDP.info

  وابڕیاره‌ رۆژی دووشەممە10/12/2012 پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی خۆی سازبدات و لەمیانەدا گفتوگۆ لەبارەی پێنج خاڵەوە بكرێت كە گرنترینیان بریتیە لە دەست لەكاركێشانەوەی چەند ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان.

 تارق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ( kdp.info) وتی" بڕیارە كاتژمێر 11 ی پێش نیوەرۆی بەیانی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی خۆی سازبدات بەرنامەی كاری لە چەند خاڵێك پێكهاتووە .

 وتیشی" خاڵی یەكەم بریتیە لە خستنە رووی دەست لەكاركێشانەوەی هەشت ئەندامی پەرلەمان لە چەند لیژنەیەكی پەرلەمان و خاڵی دووەم بریتی دەبێت لەخستنەڕوو و دانانی ئەو ئەندامانەی كە دەست لەكاردەكێشنەوە بۆ لیژنەكانی تر و خاڵی سێهەم بریتی دەبێت لە خستنە روو و گفتوگۆكردن لە بارەی پرۆژە یاسای جێبەجێكردنی یاسای دادنووسەكان ژمارە (33) ی ساڵی 1998 ی هەرێمی كوردستان هەروەها خاڵی چوارەم بریتی دەبێت لە گفتوگۆكردن و خستنەڕووی پێشنیاری یاسای پاراستنی خاوەنداریەتی هزری و هونەری لەهەرێمی كوردستان_عێراق و خاڵی پێنجەم و كۆتاییش بریتی دەبێت لە هەژماركردنی كۆتایی بۆ بودجەی ساڵی 2011.

 هەولێر – بڕوا بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار