ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت خسته‌ڕوو

ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لیوا جه‌بار یاوه‌ر سه‌باره‌ت به‌میكانیزم و چۆنیه‌تى پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كردۆته‌وه‌و له‌سه‌ره‌تاى روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌هه‌نگاوى یه‌كه‌مى پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات و رایگه‌یاندووه كه له‌ناوه‌راستى ساڵى 2009دا له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێنجه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمانى فه‌رمى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌كه ده‌ستى پێكرد ، دواى یه‌كخستنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان و فه‌رمانگه‌كان و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كخراوه‌و وه‌زیر و بریكار وئه‌مینداری گشتی‌وسه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان له‌باڵاخانه‌ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌هه‌ولێر ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.پرۆسه‌ی یه‌كخستنی یه‌كه و لیواكانی فه‌رمانده‌یی و فه‌له‌ك له‌ژێرناوى لیواكانى 70و 80 به‌خێرایی به‌ڕێوه چوو. له‌سه‌ره‌تای ساڵى 2010 تا ئێستا 12 لیوای پێشمه‌رگه یه‌كخراونه‌ته‌وه و به‌ستراوه‌نه‌ته‌وه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئێمه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دین هێزی پێشمه‌رگه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوى یه‌كبگرێته‌وه.
له‌كۆتایى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌شدا هاتووه پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوو به درێژایی كابینه‌ی شه‌شه‌م و تا ئێستاش هه‌نگاوی زۆر گرنگمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیوه، سوریشین تا به‌ئاكام بگه‌ین له كابینه‌ی حه‌وته‌م به پشتیوانی خودا.
تیاشیدا هاتووه بۆ ئاگاداربونی هه‌موو لایه‌ك، هه‌ر دوو لیستی خانه‌نشینانی و كه‌مئه‌ندامی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر دوو ئیداره‌ی پێشوو یه‌كخراوه و به‌یه‌ك شێوازى موچه‌و به پێى هه‌ردوو یاسای ژماره(38 )ی ڕاژه وخزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ویاسای(34)ی خانه نشینی كه‌مئه‌ندامی پێشمه‌رگه و له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه نشینی پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رێوه‌ده‌برێن .




