ئه‌ندامێكی نه‌زاهه: له دژى گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران عێراق پێویستى به شۆرشێكى چاكسازى هه‌یه

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى سه‌ر به‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌لێت له ئێستا دا عێراق پێویستى به شۆرشێكى چاكسازى هه‌یه له دژى گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران .
خالد عه‌له‌وانى ئه‌و په‌رله‌منتاره‌ى عێراق له‌درێژه‌ى لێداونه‌كه‌ى بۆ ئاژانشى ئیخباریه گووتى گه‌نده‌ڵى له‌و وڵاته‌كه‌مان گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك كه كه‌س نا‌توانیت نه هه‌ژمارى رێژه‌كه‌ى بكات نه جیاوازى له نێوان كه‌سانى دڵسۆز و گه‌نده‌ڵكارى پیاوى ده‌وڵه‌ت بكات. عه‌لوانى له‌دریژه‌ى لیدوانه‌كیدا ده‌لێت گه‌نده‌لى و فسادى ئێدارى له عێراق ئه‌وه‌نده زۆر بووه واى لێهاتووه ته‌نیا به‌رێگاى شۆرشى چاكسازى ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ببێت.
لێدوانه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق هاوكاته له گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق كه ئاماژه به راپۆرتیكى ریكخراوى شه‌فافیه‌تى نیوده‌وڵه‌تى ده‌كات و تَێدا عێراق به یه‌كێك له گه‌ندڵترین وڵاتانى گه‌نده‌ڵكارى جیهان هه‌ژمار ده‌كات؛كه له كۆى 176 ووڵات عێراق له رێزبه‌ندى 169ووڵات هاتووه.




