فەلاح مستەفا: هیچ لایەنێكی فەرمی ئێمەی لە هاتنی سەرۆكی پارتی (جە هە پە) ئاگادار نەكردۆتەوە

سەرچاوەكانی هەواڵ ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە كە گوایا سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا (جە هە پە) كەمال كلچدار ئۆغڵۆ، بەسەردانێك دەگاتە بەغدای پایەتەختی عێراق و دواتریش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات. سەرچاوەكانی هەواڵ ئەو زانیارییەیان لە رۆژنامەی ستاری توركی وەرگرتووە كە لەمیانەی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی ناوبراو (كلچدار ئۆغڵو) ئەم زانیارییەی راگەیاندووە بەمەبەستی زانیاری زیاتر لەسەر راستی و دروستی ئەو هەواڵە kdp.infoپەیوەندی كرد بە فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و ناوبراو بێئاگایی خۆی لەهاتنی سەرۆكی پارتە توركییەكە راگەیاند و گوتی تاوەكو ئێستا بە فەرمی لەهیچ لایەنێكەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە.
هەولێر – بڕوا بەرزنجی




