سه‌فین دزه‌یى بۆ kdp.info "كورد به‌رده‌وام ده‌بێت له چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى عێراق "

له‌چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تیشك ده‌خاته‌سه‌ر دواین گۆڕان كاریه‌كانى ڕه‌وشى سیاسى عێراق و كوردستان و وه‌ڵامى كۆمه‌ڵێك ده‌نگۆى ڕاگه‌یاندنى ده‌داته‌وه كه دژى هه‌رێمى كوردستان باسده‌كرێن .
kdp.info :ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان چه‌كى له ڕووسیا كڕیووه ئه‌و هه‌واڵه تاچه‌ند ڕاسته.
سه‌فین دزه‌یى : له‌ماوه‌ى چوار هه‌فته‌ى ڕابردوو دواى دروست بوونى گرژییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا كۆمه‌ڵێك چاو‌دێر و لێكده‌ره‌وه‌ى سیاسى به نه‌زانین و به‌زانین هه‌ڵساون به‌بڵاو كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك پڕوپاگه‌نده بۆچوونى سه‌یرو سه‌مه‌ره پێشكه‌كه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش واى كردووه ڕاگه‌یاندنى پێگه‌رم بكرێته‌وه یه‌كێك له‌و پروپاگه‌ندانه‌ش ئه‌وه‌یه كه باسى ئه‌وه ده‌كرێت بایى 87ملیۆن دۆلار ده‌كرێت بۆكڕینى چه‌ك له ڕوسیاوه بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕاستیدا كاتێك باسى كڕینى چه‌كى قورس ده‌كرێت به‌رانبه‌ر به‌و پاره‌یه‌ى باس ده‌كرێت هه‌رزۆر كه‌مه خاڵى دووه‌م هێنانى چه‌ك له ده‌ره‌وه ده‌بێت شێوازى هه‌بێت یا له ڕێگاى ئاوییه یان ئاسمانیه لێره‌وه ده‌كرێت بڵین كه نه به‌غدا ڕێگه ده‌دات ئاسمانى خۆى بۆ ئه‌وه به‌كار بهێنرێت نه وڵاتانى دراوسێش ڕێگاى ئاوى خۆیان ده‌ده‌نه شتێكى له‌و شێوه‌یه خاڵى سێیه‌م هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستور و به‌پێى ڕێكه‌وتنى 2007 هه‌رێم و به‌غدا هه‌ر چه‌كێك بدرێته سوپاى عێراق ده‌بێت به هێزى پێشمه‌رگه‌ش بدرێت به‌ڵام به داخه‌وه تائێستا ئه‌وه نه‌كراوه .
kdp.info : به‌وته‌ی رێكخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان له ناوه‌راستی هه‌فته‌ی داهاتوو بودجه‌ی ساڵی 2013 ده‌گاته په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ى كوردستان ئێوه ڕوونكردنه‌وه‌تان چیه ؟
سه‌فین دزه‌یى : له دواكۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه‌چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا بوو قسه له‌سه‌ر پرۆژه بودجه‌ى 2013 كرا و چه‌ند خالێك هه‌بوو ده‌بێت گفتوگۆ له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت ئینجا ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت و دانیشتێكى تایبه‌تى له‌سه‌ر ده‌كرێت، دواتر شاندێكى لێژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و شاندێكى لێژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تیان كردووه و گفتوگۆیه‌كى زۆر كراوه و زۆر گرفتیان باسكرد و یه‌كێك له كێشه‌كان سیاسى بوو به‌شێكیشیان هونه‌رى بووه .
kdp.info : سه‌باره‌ت به ئه‌نجوومه‌نى دانوساند كارى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا قسه‌ى زۆر ده‌كرێت لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ڕه‌خنه له‌كاره‌كان ده‌گرن كاره‌كانى ئه‌و لیژنه گه‌یشته كوێ؟
سه‌فین دزه‌یى : ئه‌و كۆبوونه‌وه فراوانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى كوردستان ئه‌نجامى دا وابوو كه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى كوتله‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت و سه‌رجه‌م ڕه‌خنه‌و تێبینیه‌كانیش به نووسراو ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بكرێته‌وه و تائێستاش شاندێكى كوردى له‌سه‌ر ئاستى باڵا سه‌ردانى به‌غداى كردووه به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ چۆینیه‌تى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه سیاسیه‌كان و یه‌ك ده‌نگیه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان و هه‌وڵبدرێت هه‌ڵوێستى ڕوون له‌و باره‌وه بخرێته‌ڕوو سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ش زۆر كێشه ماوه ده‌بێت لایه‌نى كوردى قسه‌ى له‌سه‌ر بكات .
kdp.info :سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى داهاتووى كوردستان چ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و په‌رله‌مانى كوردستان ئاماده‌كارییه‌كان چۆنن و ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ؟
سه‌فین دزه‌یى : هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كى گرنگى دیموكراتیه به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان له ڕووى سیاسى و ته‌كینیه‌وه زۆر جار دواكه‌وتووه ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه دووهۆكاره یه‌كه‌م مه‌سه‌له‌ى ڕ‌ازى كردنى لیسته‌كانه دووه‌م چۆنیه‌تى ئاماده‌كارى كۆمیسۆنى باڵاى سه‌ر به‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
دیمانه : به‌كر و كارزان هه‌ورامى




