ئاژانسى" almonitor" بارزانى جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌غدا موڵكى عێراقیه‌كانه و ده‌بێت هه‌موولایه‌ك پابه‌ندنى ده‌ستوربن

ئاژانسێكى ئه‌مه‌ریكى شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بارزانى جگه‌له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستورى عێراقى هیچ ڕێگاچاره‌یه‌كى دیكه به گونجاو نازانێت ئه‌وه‌ش دواى جوڵاندنى هێزى دیجله دێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقییه‌وه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان .
ئاژانسى " almonitor" ى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر زارى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى ده‌كات ئه‌و ئاژانسه پشتى به قسه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژنامه‌ى "زه‌مان" كردوویه‌تى به‌ستووه ده‌ڵێت " بارزانى گوتویه‌تى كه به‌غدا موڵكى هه‌موو عێراقیه‌كانه كه‌س بۆى نییه بیكاته موڵكى خۆى كوردستانیش هاوبه‌شى سه‌ره‌كییه له‌و وڵاته ".
ده‌رباره‌ى ده‌ستورى عێراقیش بارزانى ده‌ڵێت " ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراق باش له‌وه تێبگه‌ن كه چاره‌سه‌رى كێشه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستورى عێراق بۆیه ده‌بێت نورى مالیكى و ئه‌و كه‌سانه‌ى دواى ئه‌و دێنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى عێراق پابه‌ندبن به‌و ده‌ستوره‌وه".
ده‌رباره‌ى مادده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراقیش ئه‌و ئاژانسه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بارزانى له لێدوانه‌كانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و ماده‌یه وه‌ك خۆى و به‌پێى ده‌ستورى عێراقى جێ به‌جێ بكرێت چونكه تاكه ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ناوچه دابڕێنراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماده ده‌ستورییه‌كان .
له درێژه‌ى شیكردنه‌وه سیاسیه‌كاندا ئه‌و ئاژانسه ئاماژه به جوڵاندنى هێز له‌لایه‌ن نورى مالیكه‌وه ده‌كات ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بارزانى به‌ڕوونى قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه و پێى وایه كه جوڵاندنى هێز كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسى عێراق ده‌كات و بارى ئه‌منى له‌بار ده‌بات له‌سه‌ر زارى بارزانیه‌وه ده‌ڵێت " كورد چیتر ژێر ده‌ستى قبوڵ ناكات ".
ده‌رباره‌ى سوپاى عێراقیش ده‌سته‌ى نووسه‌رانى ئه‌و دامه‌زراوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قسه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم و ده‌ڵێن " بارزانى مه‌بده‌ئى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دژى سوپاى عێراقى نیه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك سوپایه‌ك بێت له چوار چێوه‌ى ده‌ستورى عێراق بێت و له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌سێكه‌وه فه‌رمانى پێوه‌نه‌كرێت، به‌ڵام به‌م شێوه‌ى ئێستا جێگاى قبوڵ كردن نییه".
ڕاپۆرتى كارزان هه‌ورامى




