هه‌ردوو لیستى برایه‌تیى نه‌ینه‌وا وعه‌شتار: له كاروباره‌كانمان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ته‌گه‌ره‌مان بۆ دروست ده‌كرێت

له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و لیستی عه‌شتاری نیشتیمانی كه ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق به‌گشتی و هاوولاتیانی شاری موسل به‌تایبه‌تی كردووه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی پێویسته هه‌موولایه‌ك ده‌ست له‌ناوده‌ست دژ به پرۆژه گومانلێكراوه‌كان بوه‌ستین كه به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیانی شاری موسڵ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه ،
ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ هه‌ست به لێپرسراویه‌تی ناكه‌ن له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی زۆر له كێشه‌كان بۆیه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و بۆخزمه‌تكردتی پارێزگا و خه‌ڵكه‌كه‌ی بڕیارماندا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بگه‌رێینه‌وه‌و كۆتایی به بایكۆتكردن بێنن كه ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند .
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و دوو لیسته‌دا هاتووه كه جێگه‌ی سه‌رسورمانه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسل ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یان پێ‌ناخۆش بوو و هه‌وڵی دانانی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ین كه ئه‌وان ماوه‌ی سێ ساڵه بێ مسۆگه‌ركردنی دادپه‌روه‌ری بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كانیان له‌م پارێزگایه دابه‌ش ده‌كرد نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبوونی دانیشتوان .
دوای تێپه‌ربوونی چل رۆژیش به سه‌ر هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی لێژنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ ، سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌كان هه‌ر له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه و گوێ له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناده‌ن ، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌توانێت به‌دواداچوون له سه‌ر فه‌رمانه‌كانی بكات و ئه‌م ئاڵۆزییه چاره‌سه‌ر بكات .
ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و لیستی عه‌شتاری نیشتیمانی له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی هاوولاتیانی شاری موسڵیان كردووه رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌م پێشهاتانه له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا كێشه‌ی دیكه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه تا كار گه‌یشتۆته ئاراسته‌كردنی قسه‌ی ناشرین به‌رامبه‌ر به یه‌كتر و تا كار گه‌یشتۆته سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ك به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامێكی لیسته‌كه‌یان .
راشیانگه‌یاند كه ئێمه لێره‌وه به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واو ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و دواتر هه‌ڵوێستێكی دیكه‌مان ده‌بێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن .




