٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ناوەندی کولتووری جەلادەت بەدرخان بە هۆی بە کار هێنانی پیتێکی کوردی داخرا

سەرچاوە: KDP.info

ناوەندی کولتووری، هونەری و مێژوویی میر جەلادەت بەردخان لە شاری شرناخ لە لایەن دادگای ئەو شارەوە داخرا.

لە بریارنامەی داخستندا کە لە لایەن دادگای سزای گرانی شاری شرناخەوە ئامادە کراوە نووسراو کە ناوەندی هونەری، کولتووری و مێژوویی میر جەلادەت بەدرخان لە نووسینی نامە رەسمییەکانی خۆی بۆ دامودەزگاکانی حکوومەتی تورکیا حەرف و پیتی کوردی بەکار هێناوە و ئەمەیش بە مانای پێشەل کردنی دەستووری بنەڕەتی تورکیایە هەر بۆیە دادگا بریار لە سەر داخستنی ئەم ناوەندە دەدات.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە نێو نامەیەکی رەسمی ئەم ناوەندەدا تەنیا بۆ یەکجار حەرفی x ئیکس
  بەکار هێنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار