٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى دیاریکردنى وادەى هەلبژادرنى داهاتووى پەرلەمان وئەنجومەنى پاریزگاکانى هەریم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

تارق جەوهەر راوێژکارى راگەیاندنى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەkdp.info رایگەیاند: لەچەند هەفتەی رابردوو سەرۆکایەتى  پەرلەمانى کوردستان بەهەماهەنگى ودواى گفتوگۆکردنى لەگەل لیژنەى یاسایى پەرلەمان سەرقالى ئامادەکاریەکان بوو بۆ ئەوەى داوا لە هەردوو سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان وئەنجومەنى وەزیران  بکرێت وهەنگاو بنێن تا وادەى هەلبژاردنەکانى داهاتوو دیارى بکەن. 

بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان  رۆژى 5ى کانوونى یەکەمى 2012 دوو نووسراوى فەرمى  ئاراستەى هەردووو سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان وسەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کردووە بۆ دیاریکردنى وادەى خولى چوارەمى هەلبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان وهەلبژاردنى ئەنجومەنى پاریزگاکان لەهەریمى کوردستاندا.

راوێژکارى راگەیاندن روونیکردەوە کەسەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەنووسراوێکى رەسمى ژمارە (6298) کە ئاراستەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانى کردووە، ئاماژەى بەوەکردووە، رۆژى 7/9/2012 خولى سێیەمى هەلبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەواودەبێت و بەپێى یاساى ژمارە (1)ى هەموارکراوى سالى 2005 پێویستە بەرێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان مەرسومێکى هەرێمى دەربکات بۆ ئەنجامدانى خولى چوارەمى هەلبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پێش تەواوبوونى ماوەى یاسایى دیاریکراو لەمادەى ئاماژە پێکراودا، بۆ ئەوەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەلبژاردنەکان ئاگاداربکرێتەوە بۆ ئەوەى خۆى ئامادەبکات ورێوشوینى گونجاو بۆ ئەنجامدانى خولى چوارەمى هەلبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بگرێتە بەر، بەتایبەتى کە کۆمسیۆنى بالا  پێویستى بە 6 مانگ هەیە بۆ ئامادەکاریەکان.

تارق سارمەمى رایگەیاند کە لەنووسراوى دووەمدا کەژمارە (6299)ى لەسەرە و لەبەروارى 5/12/2012 دەرچووە، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانى کردووە، وادەى ئەنجامدانى هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان دیارى بکرێت.

هەروەها وتى: لەنووسراوەکەیدا سەرۆکى پەرلەمان ئاماژەى بەوەکردوو کە" وادەى هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لەهەرێمى کوردستان دیارى نەکراوەو بەپێى مادەى (31) لەیاساى هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان ژمارە (4)ى هەموارکراوى سالى 2009 بەیاساى ژمارە 21ى سالى 2011 دەبێ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بە راوێژ لەگەل  کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەلبژاردنەکان وادەى هەلبژاردن دیارى بکات پێش (90) رۆژ لەوادەى ئەنجامدانى هەلبژاردنەکان"، بەتایبەتى کۆمسیۆنى بالا پێویستیان بە ماوەیەک هەیە تائامادەکارى بۆ ئەنجامدانى هەلبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بکەن". هەروەها داواى کردووە سەرۆکایەتى پەرلەمان لەوادەى دیاریکردنى هەلبژادرنى ئەنجومەنى پارێزگاکان ئاکادار بکەنەوە.  

هەواڵی پەیوەندیدار