عێراق له‌پله‌ى سێیه‌مى وڵاته گه‌نده‌ڵ كاره‌كانى جیهانه

ڕێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاتى عێراق له دوایى سودان و سۆماڵه‌وه به‌پله‌ى سێیه‌م دێت له گه‌نده‌ڵى ئه‌وه‌ش مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئایانده‌ى وڵات باس ده‌كات .
له به‌یان نامه‌یه‌كدا كه ده‌ست ئاژانسى "qeraat" ڕێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وڵاتى سۆماڵ له هاوكێشه‌كه‌ى ئه‌واندا به‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت له گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى پاره، دواتر وڵاتى سودان به‌پله‌ى دووه‌م و له ڕیزبه‌ندنى 173هه‌مین وڵاتى جیهان دێت له گه‌نده‌ڵى، دواى ئه‌ویش عێراق له ڕیزبه‌ندنى 169 یه‌مین وڵات دێت كه پاره‌یه‌كى زۆر و سه‌روه‌ت و ماڵى گشتى به شێوه‌یه‌كى خه‌یاڵى به‌هه‌ده‌ر داوه ئه‌وه‌ش مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاینده‌ى ئه‌و وڵاته دروست ده‌كات .
له‌م باره‌وه "هوگێت لیبل" سه‌رۆكى ئه‌و ڕێكخراوه ڕاگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له ئاشكراكردن و به‌ردواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ناویاندا په‌ره‌ده‌سێنێت .
شیاوى باسه عێراق ئێستا خاوه‌نى بودجه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، به‌ڵام تائێستا هیچ یه‌كێك له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى هاوڵاتیان كه خۆى له ئه‌منیه‌تى وڵات و دابینكردنى ئاو، خۆراك و خۆش گوزه‌رانى نه‌بینیوه‌ته‌وه .




