٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ساڵی داهاتوودا پەرلەمانی تورکیا گفتووگۆ لە سەر مافی بەرگیری کردن لە خۆ بە زمانی کوردی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی گرووپی ئاکەپە لە نێو پەرلەمانی تورکیا نوورەدین جانکێلی ئاماژەی بەوەدا کە بریار بوو لە رۆژانی کۆتایی ئەمساڵدا پارلەمانی تورکیا دەست بە گفتووگۆ کردن سەبارەت بە پرۆژە یاسای بەرگیری کردن لە خۆ بە زمانی کوردی بکات، بەڵام ئەم مەسەلەیە دوا کەوتووە و لە ساڵی داهاتوودا پارلەمان دەست بە گفتووگۆ کردنی ئەم مەسەلەیە دەکات.

نوورەدین جانکێلی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی مافی حەسانە لە پارلەمانتارە کوردەکانیش رایگەیاند کە ئامادەکارییەکان لەم بارەیەوە درێژەیان هەیە و پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوویشدا پەلە لە ئامادەکارییە پێویستەکان بکرێت.

ناوبراو لە وەڵامی پرسێک سەبارەت بە هەبوونی پەیوەندی لە نێوان مەسەلەی وەرگرتنەوەی مافی حەسانە و بەرگیری کردن لە خۆ بە زمانی کورددا وتی"  هیچ پەیوەندییەک لە نێوان وەرگرتنەوەی مافی حەسانە لە پارلەمانتارەکان و مەسەلەی گفتووگۆ کردنی بەرگیری کردن لە خۆ بە زمانی کوردی نییە و دوو مەسەلەی لە یەکتر جیاوازن.

هەواڵی پەیوەندیدار