رۆیتەرز: هەنووکە فڕۆکەخانەی دیمەشق کەوتۆتە نێو ناوچەی شەڕەوه

رۆیتەرز - ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا کە دژی رژێمی بەسار ئەسەد شەڕ دەکەن رایانگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کەوتۆتە ئەو ناوچەی کە شەڕی گەرمی تێدا بەڕێوەدەچێت و ئەو ناوچەیە بۆتە ناوچەی جەنگ، بۆیە ئاگاداری هاووڵاتیان و کۆمپانییەکانی فڕۆکەونایان کردۆتەوە خۆیان لەم ناوچەیە بەدوور بگرن.
هەفەتەیەکە شەڕ لە دەوروپشتی پایتەختی سوریا درێژەی هەیە و لە هەمان کاتدا شەڕ لەم ناوچەیە لە پەرەسەندن دایە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت دوای بیست مانگ لە دەستپێکردنی شەڕ، کۆتایی ئەسەد نزیک بووبێتەوە. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەئەنجامی ئەم ململانێیەدا نزیکەی چل هەزار کەس کوژراون.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاژانسەکانی دەنگوباس رایانگەیاند کە ئەمەڕۆ هەینی هێزەکانی بەرهەڵستکاری سوریا لە کۆبوونەوەی خۆیان لە تورکیا توانیویانە سەرکردایەتییەکی هاوبەش کە لە سی ئەندام پێکهاتووە هەڵبژێرن، لەم کۆبوونەوەیەدا وەکو سەرچاوەکان ئاماژەیان پێکردووە بەرپرسەکانی ئاسایشی هێزە گەورە جیهانییەکان تێیدا ئامادەبوون. دوێنێ هیلاری کلنتنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەمبارەوە رایگەیاند کە فشارەکان دژی رژێمی بەشار ئەسەد لە زۆربوونە.




