سەدر: با مالکی پێگەی گەلی عێراق بەهێز بکات، نەک خۆی

دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت به سه‌ر هاووڵاتیان له لایه‌ن دادگای ئیتیحادیه‌وه، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در دەڵێت، ده‌كرێت ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بده‌ن ، داواشی له مالیكی كرد، پێگه‌ی گه‌لی عێراق به هێز بكات، نه‌ك پێگه‌ی تایبەتی خۆی.
موقته‌دا سه‌در له وه‌ڵامی نامه‌ی كۆمه‌ڵێك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سه‌باره‌ت به بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دابه‌شكردنی به‌شێك له داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا لەلایەن دادگای ئیتیحادییەوە، ئاشكرای كرد ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن یان پێداچوونه‌وه بۆ بڕیاره‌كه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دژ به‌و داوایه‌ی نوری مالیكییە کە دژی بەرژەوەندی گه‌لی عێراق به‌رزیكردۆته‌وه و وا ده‌زانێت كه دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت پڕۆژه‌ی فڕاكسیۆنی ئه‌حراره.
سه‌در دووپاتی كرده‌وه نان و بژێوی خه‌ڵك بیرۆكه‌ی فڕاكسیۆنی ئه‌حرار نییه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌نگی نوێنه‌رانی گه‌له له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا. ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت به سه‌ر هاووڵاتیان نه‌ده‌بووه بار به سه‌ر حكوومه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ستو‌وریش رێگر نییه له دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌ل به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.




