٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستان: هەوڵەكانی هەندی لایەنی عێراقی بۆ دروستكردنی شەڕ لەنێوان كورد و عەرەب شكستی هێناوە

سەرچاوە: KDP.info

لەكاتی دەستپێكردنی گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوەكو ئێستا بەچەند شێوازێكی جۆراوجۆر هەندێک لایەنی سیاسی عێراق لەهەوڵدان بۆ قۆستنەوەی ئەو دۆخە بۆ دروستكردنی زۆرترین دوژمن بۆ نەتەوەی كورد و سەرهەڵدانی شەڕ لەنێوان كورد و عەرەب لە عێراق، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەنجامێكی وەهای نەبووە شیاوی باسكردن بێت و وتەبێژی هاوپەیمانی كوردستانیش لەبەرامبەر ئەمە دەڵێت سەرجەم ئەو هەوڵانە شكستیان هێناو ئەو بابەتە  یەكلایی كراوەتەوەو   هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانی و یەكڕیزی لایەنە كوردییەكان و  وهەڵوێستی مەرجەعە شیعییەكان رۆڵێكی گرنگی لەم بوارەدا هەبوو.

 موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی  لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ (kdp.info)  گوتی "لەماوەی رابردوودا لەمیانی گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چەند لایەنێكی سیاسی لە هەولدابوون بۆ بەرپاكردنی شەڕ لەنێوان كورد و شیعەو كورد و عەرەب،  ئەمەش بە قۆستنەوەی ئەو گرژیانە بەڵام سوپاس بۆخوا ئەو هەوڵانە هیچیان سەرنەكەوتن و شكستیان هێناو هێزی دانیشتن و گفتوگۆ بەسەر هێزی شەڕدا سەركەوت بۆ ئەمەش هەڵوێستی مەرجەعە شیعییەكان  بە گشتی و سستانی بەتایبەتی و یەكڕیزی نێوان قەوارەو كوتلە كوردییەكان  هۆكارێكی سەرەكی و گرنگ بوو هەروەها هەڵوێستی  جەنابی سەرۆك بارزانیش لەم نێوەندەدا  هۆكارێكی دیکەی هەرە گرنگ بوو.

 ناوبراو لەمیانەی لێدوانەكەیدا گەشبینی خۆی و هاوپەیمانی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی بارودۆخەكە لەرێگای گفتوگۆ و دانوستان نیشانداو  گرتنەبەری رێگاچارەی دیموكراسیانەی بە باشترین چارەسەر بۆ دۆخەكە دانا.

هەولێر- بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار