٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپەیمانی كوردستانی: لەبڕی كەمكردنەوەی ، لەهەولداین بەشە بودجە هەرێمی كوردستان بكرێتە %25

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت- kdp.infoدوای هەولەكانی لیستی دەوڵەتی یاسا  بەسەرۆكایەتی نوری مالكی بۆ كۆكردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارن بۆ كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان  لیستی هاوپەیمانی كوردستانی ئێستا لە هەولدایە بۆ گرتنە بەری رێوشوێنی  یاسایی بۆ زیادكرنی بەشە بودجەی كوردستان بۆ لە%25 ، ئەمەش بەپێی ئەو رێژە دانیشوانەی ئێستا لەهەرێمی كوردستان هەیە.

 نەجیبە نەجیب  ئەندامی لیژنەی دارایی و لیستی هاوپەیمانی كوردستانی تایبەت بۆ (kdp.info) گوتی " ئەو بەشە بودجەی ئێستا كە تەرخان کراوە بۆ هەرێمی كوردستان كە لە %17 ە بەپێی سەرژمێرییەكی چەندین ساڵ بەر لەئێستا دانراوەو ئێستا رێژەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان زۆر زیاترە لە %17 ی عێراق، بۆیە ئێمە لە هەولداین و داواكارین كە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بكرێتە %25  و ئەمەش بەوپێیەی  ئێستا دانیشوانی هەرێمی كوردستان زیاترە لە شەش ملیۆن و نیو هاووڵاتی".

 ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی" نەبوونی سەرژمێرییەكی تازەو تۆكمەو بێ كەموكوڕی   نیشانەی سستی و كەموكوڕییە لە ئیدارەی حووكمی ئێستای عێراق و  پێویستە بەزووترین كات سەرژمێری ئەنجامبدرێت و ئێمە وەكو لیستی هاوپەیمانی كوردستانی هەموو هەولێكی خۆمان بۆ ئەو مەبەستە دەگرینە بەر، چونكە بەپێی دەستوور پێویستە بەپێی رێژەی دانیشتوان بودجە بۆ پارێزگاكانی عێراق تەرخان بكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار