ئەندپێندنت: زریپۆشی ئەلمانی بۆ سعودییە دەبێتە کێشە

حکوومەتی ئەلمانیا لەو پێشنیارە دەکۆلێتەوە کە سعودیە دەربارەی کڕینی زریپۆشی تایبەتی دژ بە "خۆپیشاندان" داوایکردووە. گۆڤاری "دێرشبیگل" ئەلمانی بڵایکرۆدتەوە کە پاسەوانی پاشایەتی ئەم زریپۆشانە بەکاردەهێنن، ئەم هێزە تایبەتە بە پاراستنی ئاسایشی خانەوادەی پاشایەتی لە سعودییە. دوور نییە ئەم زریپۆشانە دژی خۆپیشاندەران بەکاربهێنرێت ئەگەر هەمان رووداوەکانی بەهاری عەرەبی لە سعودییە روبدەن. پارەی ئەم چەک کڕینەش بەهاکەی دەگاتە یەک ملیار یۆرۆ.
بەڵام پارتە بەرهەڵستکارەکانی ئەلمانیا دژی ئەم چەک فرۆشتنەن و دەڵێن ئەمە لەرووی ئەخلاقییەوە جێگەی قبول نییە. ئەوانەی دژی ئەم چەکفرشتنەن بە سعودییە دەڵێن ساڵی رابردوو سعودییە بەشداری لە سەرکوتکردنی بەرهەڵستکارنی بەحرێن کردووە.




