سەرۆک بارزانی پەیامی هاوخەمی ئاراستەی گوندی شیناوێ لە کورستانی رۆژهەڵات دەکات

بەبۆنەی ڕووداوی سووتانی قوتابخانەیەكی كچان لە گوندی شیناوەی دەورووبەری پیرانشار كە بەهۆیەوە بیست و هەشت قوتابی برینداربوون , سەرۆك مەسعوود بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ڕاگەیاند كە ئەمە دەقەكەیەتی :
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان : هەواڵی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی قوتابخانەی گوندی شیناوێ ی نزیك پیرانشار كە بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە بیست و هەشت قوتابی برینداربوون , دڵگرانی كردم , بەو بۆنە خەمناكەوە لەخوای گەورە داواكارم شیفای خێرای بریندارەكان بدات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێ .
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان




