حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراق ده‌كۆڵێته‌وه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 6ى دیسه‌مبه‌رى 2012، به سه‌رپه‌رشتیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وتر له نێون هه‌رێمى كوردستان و لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستانى له په‌رله‌مانى عیراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌رباره‌ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2013 له نێوان لیژنه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌یه‌كى په‌یوه‌ندیدارى لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستانى له په‌رله‌مانى عیراق و لیژنه‌یه‌كى په‌یوه‌ندیدارى په‌رله‌مانى كوردستان ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و بڕگانه‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2013ى عێراقى فیدرال كرا، كه كه‌موكوڕیان تێدایه و كێشه‌یان له سه‌ره، هه‌روه‌ها تێبینى و پێشنیاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌موكوڕى و كێشانه خرانه ڕوو، كه هه‌ر به ته‌نیا له ڕوانگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاماده نه‌كرا بوون، به‌ڵكو به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عیراقى فیدرالیان تیادا ڕه‌چاو كرا بوو.
بڕیار درا ئه‌م كۆبوونه‌وانه تا كۆتایى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق به‌رده‌وام بن، لیژنه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانیش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق له په‌یوه‌ندیدا بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئاگادارى و زانیارى و داتا و به‌ڵگه‌نامه و ژماره و ئاماره‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراق له به‌غدا، بخرێنه به‌ر ده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان بۆ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارى لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق به تێروته‌سه‌لى ڕوونكرانه‌وه و دید و بۆچوون و پیشنیاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان خرانه ڕوو، هه‌روه‌ها داوا كرا كه لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستانى له په‌رله‌مانى عێراق هێنده‌ى له توانیاندایه و به باشترین شێوه هه‌وڵ بدات داكۆكى له مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو عێراقییه‌كان به گشتى له بودجه‌دى عێراقدا بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له سه‌ر كرا، بریتى بوون له پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى عێراق، خه‌رجییه‌كانى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 و ئه‌و ڕۆتینه‌ى كه له وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى فیدرل بۆ پێدانى چه‌كى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان هه‌یه، خه‌رجییه‌كانى پێشمه‌رگه، خه‌رجیه‌كانى سه‌روه‌رى، پترۆدۆلار و په‌ره‌پێدانى هه‌رێم و پارێزگاكان، كه نه‌ك به ته‌نیا هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییان به ته‌واوى عێراقه‌وه هه‌یه.
له كۆتاییدا و به مه‌به‌ستى پشتیوانیكردنى لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستانى له په‌رله‌مانى عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا ده‌سته‌یه‌كى ڕاوێژكاریى تایبه‌تى پسپۆڕ و به‌توانا و شاره‌زا له بواره‌كانى ده‌ستوورى و یاسایى و دارایى و ئاماردا دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له كاروباره‌كاندا ڕاوێژى پێبكرێت و ببێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ كاره‌كانى لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستانى له په‌رله‌مانى عێراق.




