٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

لە میانەی تەشەنەکردنی بارگرژییەکانی ئەم دوایەی عێراقدا، هەندێ بڵاوکراوە لە ناوخۆی هەرێمدا کراونەتە مینبەری چەواشەکاری و تۆمەتهەڵبەستن بۆ کەسایەتی و دامودەستگاکانی هەرێم. لەم میانەشدا گۆڤاری لڤین زۆر نابەرپرسیارانە و دوور لە بنەماکانی کاری رۆژنامەوانی و پیشەگەری، بووەتە ئامرازی تۆمەت هەڵبەستن بە دەزگاکەمان.

بەداخەوە گۆڤاری لڤین بابەتێکی گوماناویی و چەواشەکارانەی، وەک راستیی سەلمێنراو بڵاوکردۆتەوە و لە ژمارەی (٢١٦) یاندا دەزگاکەمانیان بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لە ناوچەکانی دیکەی عێراق تۆمەتبار کردووە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ بەڵگەیەک لەو بارەیەوە بدەن و هەروەها هیچ پەیوەندییەکیان بە دەزگاکەمانەوە نەکردووە و بۆ ئەوەی ڕاوبۆچوونی ئێمە لە بارەی ئەم زانیاریە چەواشەکارانەیە وەرگرن .

ئەم چەندەش دەچێتە خانەی ناوزڕاندن و پێشێلکردنی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە مافی دەزگاکەمانە کە بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم ، هەنگاو و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییەی گۆڤارەکە وەرگرین. دەزگاکەمان دەزگایەکی یاسایی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە و یەکێکە لە پێکهاتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزەری سەقامگیری و ئاسایشە و خوازیار و یارمەتیدەرە بۆ جێگیربوونی ئاسایش لە سەرانسەری عێراق.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٦/١٢/٢٠١٢

هەواڵی پەیوەندیدار