بانكی مۆن سوپاسی رۆل و پێگه‌ی دیار و به‌رچاوی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سازكرد و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
بانكی مۆن سوپاسی رۆل و پێگه‌ی دیار و به‌رچاوی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد .
له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌نووكه‌ی عێراقیشه‌وه، بان كی مۆن رایگه‌یاند ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی عێراق گفتوگۆمان هه‌یه و ته‌ئكیدمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ به‌دیلێكی دیكه بۆ گفتوگۆ و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان نییه. هه‌موو لایه‌كیش هانده‌ده‌ین كه له رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
سه‌رۆك بارزانی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ بان كی مۆن خواست و له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌ش رایگه‌یاند كه ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دیالۆگ و به‌ئاشتیانه چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كانین . ئه‌وه‌ی ئێستاش رووده‌دات ته‌نیا په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌لكو كێشه‌ی حوكمه له عێراق به‌هۆی خه‌رقی ده‌ستوور و پابه‌ند نه‌بوون به‌جێبه‌جێ كردنییه‌تی .
ئێمه ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووین و له‌پێگه‌ی به‌رگریكردن له‌مافه‌كانمان له‌ده‌ستوور هه‌نگاومان ناوه، پێمان وایه جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌د و چلی ده‌ستور جۆرێك له‌كێشه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سووریا بیروڕا ئالوگۆر كرا و بان كی مۆن سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ هه‌لوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌پشتیوانیی گه‌لانی سووریا و هاوكاریی په‌نابه‌رانی سووریا.




