حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئارامكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه‌دایه.

پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى دیسه‌مبه‌رى 2012 به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خۆشحاڵیى خۆى به په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌ى كردنى شارى سلێمانى به پایته‌ختى ڕۆشنبیریى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌ربڕى و پیرۆزبایى له شارى سلێمانى كرد. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیران و پارێزگاى سلێمانى نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پێویستییه‌كانى ئه‌م بڕیاره بزانن و جێبه‌جێى بكه‌ن.
دواى ئه‌مه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رده‌وامیى دا به گفتوگۆى دانیشتنه‌كانى ڕابردووى سه‌باره‌ت به پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووى 2013ى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و تێبینى و ده‌ستكاریانه‌ى له دانیشتنه‌كانى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لیژنه‌ى تایبه‌تدا ده‌ستنیشان كرا بوون، خرانه ڕوو. دواى ده‌ستنیشانكردنى چه‌ند تێبینییه‌كى تازه و له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ڕێكوپێكردنى زیاترى پڕۆژه یاساكه، بڕیار درا له دانیشتنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا گفتوگۆى زیاترى له سه‌ر بكرێت.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسى سستى و ڕۆتینى له ڕاییكردنى كار و مامه‌ڵه‌كاندا خسته به‌ر باس و داواى كرد كه هه‌موو ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان به شێو‌از و میكانیزمى كاركردنیاندا بچنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌موكوڕى و كێشه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه میكانیزمێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاییكردنى كاروبار و مامه‌ڵه‌كان به شێوه‌یه‌كى خێرا، له كاتى خۆیدا و دوور له دواكه‌وتن و ڕۆتین به‌ڕێوه بچن".
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ناوچه دابڕاوه‌كان ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بوو كه تیایدا میوانداریى د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك كرا و باسێكى تێروته‌سه‌لى ده‌رباره‌ى ڕه‌وش و پیشهاته‌كانى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ده‌وربه‌رى پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ده‌سپێكى دروستكردنى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله و ئاماژه‌ى به هه‌موو پێشێلكاریه‌كانى حكوومه‌تى به‌غدا و گوێنه‌دان به ده‌ستوور و یاساكان له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه كرد و ڕوونى كرده‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقیان له مه‌ترسى و ئاكامه‌كانى جموجۆڵى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ڕوودا و پێشهاته‌كانیان به سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى كوردستان گه‌یاندووه.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى جووڵه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عیراق و نیازیان بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ى شارى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ده‌وروبه‌رى خسته ڕوو، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه سوپاى عیراق سه‌ربازگه‌كانى به هێز كردووه و له زۆر شوێنه‌وه یه‌كه‌ى سه‌ربازى به‌ره‌و كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ده‌روربه‌رى جووڵاندووه. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ئاماده‌یى پێشمه‌رگه بۆ به‌رگرى و خۆپاراستن و ڕایگه‌یاند كه له سه‌ر فه‌رمانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه ده‌سپێشخه‌رى له ئاڵۆزكردنى ڕه‌وشه‌كه‌دا ناكات، به‌ڵام به وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه، ئاماده‌ى به‌رگریكردن و خۆپاراستنه.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه له‌وه‌ى كه ده‌یه‌وێ ڕه‌وشه‌كه ئارام بكرێته‌وه و هه‌موو كێشه و گرفته‌كان به شێوه‌ى ئاشتیانه و له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه، له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و به پێى میكانیزمه‌كانى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌روه‌ها به ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به پارێزگارى كه‌ركووك و كاره‌كانى پارێزگا له خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژاندنه‌وه‌ى كه‌ركووك كرد و ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى كه‌ركووك و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى له نێو پێكهاته‌كانى كه‌ركووكدا، ده‌ربڕى.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پیرۆزبایى له سه‌فین دزه‌یى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كه‌یدا بۆ خواست.




