٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرێمی كوردستان یاداشتنامەیەكی لێك تێگەیشتنی لەگەڵ هەرێمی دۆردۆنی فەڕەنسی مۆر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سیناتۆر بێرنارد كازۆ سەرۆكی هەرێمی دۆردۆنی فەڕەنسی و شاندێكی یاوەری كرد. 
لە دیدارێكەدا كە كونسولی گشتی فەرەنسا لە هەرێم و خەمان زرار نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا ئامادەبوو ، باس لە پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا بە گشتی و هەرێمی دۆردۆن بە تایبەتی وچونیەتی پتەوكردنی ئەم پەیوەندیانە كرا و دواتر یاداشتنامەیەكی لێك تێگەیشتن لە نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی دۆردۆنی فەرەنسی لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە و سیناتۆر بێرنارد كازۆ سەرۆكی هەرێمی دۆردۆنی فەرەنسی ئیمزاكرا.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد سەبارەت بە بەداو پێشهاتە سیاسییەكان عیراق ناوچەكە و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەكانی كە دەردێت بۆ چارەسەركردنی ، لەم بارەیەوە بەرپرسی پەیەوەندییەكانی دەرەوە رایگەیاند سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادەبووە و هەوڵی داوە بۆ چارەسەركرنی هەموو كێشەكانی عیراق بەرێگای دیالۆگ و دانوستان و گەرانەوە بۆ دەستووری هەمیشەیی وەك چارەسەری بنەرەتی بۆ تەواوی كێشەكان بە گشتی و بۆ قەیرانی ئێستای نێوان هەردوو لا ، بەتایبەتی پرسی ناوچە دابڕاوەكان .

جێگای ئاماژپێكردنە ئەم یاداشتنامەیە وەكو بنامەیەك دەبێت بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لە نێوان   هەرێمی كوردستان و هەرێمی دۆردۆنی فەرەنسی و بەهێزكردنی میكانیزمی هاوكاری و هەماهەنگی لە بوارەكانی ژینگە و پاراستنی شوێنەوارو پەروەردەو گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئابوری.

هەواڵی پەیوەندیدار