ڤیەنا باشترین شارو بەغداش خراپترینە لە جیهاندا

ئاژانسەکان- دوێنی ئەنجامی ئەو روپێوە بڵاوکرایەوە کە ناوەندی میر سیر بۆ کاروباری راوێژکاری ئەنجامی دابوو، لەم روپێوەدا کە دۆزینەوە ودەستنیسانکردنی باشترین و پاکترین شار لەسەرتاسەری جیهان ئەنجام درابوو، ئەم روپێوییە ئاستی بژێوی و ئاسایش و ئارامی خەڵکەکەش دەگرێتەوە. پایتەختی ئیمارات لە ئاستی حەفتاو سێ دێت لە ناو لیستەکەو هەروەها دوای ئەویش مەسقەت بە پلەی سەدو سێ و دۆحە پلەی چوارەم بە پلەی سەدو شەش دێت و دوای ئەوانەش کوێت و مەنامە و قاهیرە و ریاز دێن سەرباری شارەکانی جەدە و بەیروت.
جێی باسە بەغدای پایتەختی عێراق لە دواین پلە واتە ژمارە دووسەد و بیست و یەک دێتن، دوای ئەویش لە خراپی خەرتومی پاتەختی سودان بەپلەی دووسەدو حەڤدە و سەنعا بە پلەی دووسەدو شانزدە دێن. لە ئاستی جیهانیش پێچەوانەی بەغدا ڤینەنای پایتەختی نەمسا لە پلەی یەکەم دێت، دوای ئەویش شارەکانی زیورخی سویسری وئۆکلەندی نیۆزلەندی و میوۆنخی ئەلمانی و فانکفۆری کەندەی دێن.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە شارە عەرەبییەکان بە گشتی لە پاشەکشەدان بەرەو خراپی دەجن، بەتایبەتیش دیموشقی پایەتختی سوریا و قاهیرە و تەرابلوس و سەنعا، چونکە ئەم شارانە بەهاری عەرەبی تێیدا رووداون و هێشتاش کێشەکان کاریگەری خۆی لەسەر جێهێشتوون. بەڵام ئەو پێەج وڵاتەی لە ئاستی جیهان بایەخیان بە پەرەپیدانی ژێرخان داوە، سەنگافورە لە ئاستی یەکەم و دووەمیش فرانکفۆرت و میونخی ئەلمانیی و سییەمیش کۆپنهاگنی دانیمارکییە. سەرباری ئەوەی شاری دیسیلدورفی ئەلمانی وتوانیویەتی ئاستی چوارەم و پێەجەم بەیەکەوە بۆ خۆید اگیربکات.
دەبێت ئاماژە بەوە بکەین دانیشتوانی ڤیەنا ١.٧ ملیۆن کەسە و ئەمە چوارەم ساڵە لە ئاستی پلەی یەکەمی سارە جیهانییەکان لەرووی جوانی و ژینگەو خزمەتگوزاری دێت، سەرباری ئەوەی شارێکی دەوڵەمەندە رلە رووی رۆشنبیری و بایەخی چاک بە چاودێری پزیشکی و کرێی خانوو بەرە بە شێوەیەکی گونجاو دەدات، سەرباری شێوەی ئەندازیارییەکەی کە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی هاسبێرگ . سەرباری ئەوانەش ئامرازەکانی هاتوچۆ لە ڤیەنا زۆر هەرزانە و تەنیا یەک یۆرۆی تێدەچێت کەدەکاتە دۆلارو نیوێک. سەرباری ئەو کارتەی بۆ هاتوچۆ ساڵانە لە شارەکە بەکاردێت، کە لەلایەن هەردوو پارتی سەوز ودیموکراتی کۆمەڵایەتی ئیدارە دەکرێت.
دۆن جارلتنر تەمەن چل و ساڵە بەرەگەز ئەمەریکی کە پانزدە ساڵە لەم شارەدا دەژیت، دەڵێت " ڤینەنا شارێکی تائاستێکی بەرز جیهانییە".. لەیەک خاڵی وەستان پتر لە دە زمان گوێبیست دەبیت، هەروەها شارەکە بۆ هەموو توێژێک و هەموو تەمەن لە هەموو بوارەکانی ژیان.
دوبەی باشترین شاری رۆژهەڵات و ئەفریقایە بۆ ژیان، بەڵام پانزدە شار لە لە لیستی کۆتایی و خراپترین شارن لە جیهاندا کە کەوتوونەتە ئەم دەڤەرە ولەوانەی لە بنی لیستەکەن نوکشۆت و سەنعا و خەرتوم لە کۆتاین، بەڵام بەغدا لە ژێرەوەی ژێرەوەی شارە خراپەکانە. دەکرێت بڵێین یەکەمە لە خراپترین شارەکانی جیهان. هەروەها سلاگین بارکاتیل کە یەکێکە لە گەورە توێژەرەکانی میرسر دەڵێت " کێشەی ناسەقامگیری لە زۆر وڵاتی باکوری ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست باڵادەستە و ئەمەش وایکردووە ترسی نائارامی و نەبوونی ئاسایش ببێتە جێگەی مەترسی بۆ دانیشێتوانی ناوچەکە و بێگانەکان. هەروەها زۆر وڵات تاکو ئێستاش کێشەی گێژاوی سیاسی و خۆپیشاندانیان تێدایە و کاریگەری ترسناکیشی لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دروست کردووە".
یەکێک لەو عێراقیانەی لە ڤیەنا کاری سیاسی دەکات و ئێستا ئەندام پەرلەمانە لە ویلایەتی ڤیەنا دەڵێت جێگەی دڵگرانییە کە بەغدا لە لیستی خراپترین شارە لە جیهاندا، باشترین کار بۆ سیاسییەکانی عێراق ئەوەیە، لە سیاسی سەرکەوتوو ئەوەیە بیر لە خزمەتی ناوەخۆیی بکاتەوە. هەروەها بشترین شت ئەوەیە لە جیاتی خۆیان بە سیاسەتی خەڵکی دیکە خەریک بکەن، خۆیان بە کاری ناوەخۆیی تەرخان بکەن و بەدوای جارەسەری راستەقینەی کێشەکانیانەوە بن. هەروەها گوتیەتی پێش دوانزدە ساڵ ڤیەنا لە پلەی شەشەم بوو لە جیهاندا، کە چی دواتر هاتە ئاستی پێنجەم و دووەم و پێنج ساڵیشە بۆتە یەکەم. لە ئاستی ژینگە یەکەمە، سەرباری پاکی ئاوی خواردنەوە لە ئاستی جیهان، هەروەها تۆڕی گواستنەوەیان زۆر باشە، سەرباری بەرنامەی زالبوون بە سەر خاشاک و سود لێوەرگتنی بۆ وەبەرهێنانی شتی دیکە. شارەوانی ڤیەنا خاوەنی دووسەد و سی باڵاخانەی نیشتەجێبوونەو %٩٠ی خەڵکەکەش لەو باڵاخانەن دەژین کە سارەوانی دروستی کردووە. لە ڤیەنا خەڵک کورتیرن ماوە بۆ چارەسەر چاوەڕی دەبن و رێژەی تاوان تێیدا لە هەموو ئەوروپا لە کەمی شێوەی نییە، هەروەها رێگە نادرێت سەرمایە بچێتە وڵاتەکانی دیکە، ڤیەنا هانی سەرمایەداران دەدەن بەردەوام بن لە کارو پرۆژەکانیان و یاسایان داناوە تاکو هاوکاریان بێت بۆ مانەوە لە وباری خزمەتگوزاریدا. سەرباری ئەوانەش میزانیەی شاری ڤیەنا ساڵانە دوانزە ملیار یۆرۆیە، کە دەکاتە میزانییە تونس.
بەغدا کە لە ژێری ژێرەوەی شارەکانە لە خراپیدا، یەکێک لە وڵاتەکانی جیهان زۆرترین کاری تیرۆرو توندوتیتژی تێیدا رویداوە، دوای پاکستان و هیندستان دێت. سەرباری ئەوەش بەغدا بەدەستی کێشەی کارەبا و خزمەتگوزاری و ئاوی خورادنەوەو کێشەی تەندروستی و پەروردە و خوێندن دەنالێنێت. بەهەزارەها خەڵک و هاووڵاتی لەسایەی جەنگ لە دوای ٢٠٠٢ تاکو ئێستا گیانیان لەدەست داوە و تاوک ئێستاش رۆژانە کاری تەقینەوە و کوشتن وتوندوتیژی تێیدا روودەدات. سەرباری خراپی نێو زیندانەکان و حکومی لە سێدارەدان و دزی و کوشتن. عێڕاق بەهەزاران بێوەژنی تێدایە و بەهەزارەها منداڵ کێشەی خوێندن و تەندروستیان هەیە. شەقام و گواستنەوە لە ئاستێکی خراپ دایە.
پێچەانەی ئەوانە سیاسییەکانی بەغدا لە جیاتی خزمەتکردن بە هاووڵاتیاان بیر لە خۆ پڕچەککردن دەکەنەوەو چەندین ملیار دۆلاریان بۆ کڕێنی چەک تەرخان کردووە و بە ملیۆنەها دۆلاریش لە گەندەلی سەری تێچووە.




