٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوردستانی: بان كی كۆن جەختی لە چارەسەركردنی كێشەی ناوچە دابڕێنراوەكان لەرێگەی دەستوور كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

 بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون و تێگەیشتن لە هۆكاری دروستبوونی قەیرانەكانی عێراق و گرژییەكانی نێوان هەولێر و  بەغدا لەسەر ناوچە دابڕێنراوەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦-١٢-٢٠١٢  بان كی مۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرجەم كوتلەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووە.

 د. رەوەز مەهدی خۆشناو ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" ئەمڕۆ  بانكیمۆن سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ هەموو كوتلەكانی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەو لەومیانەدا ئاماژەی بە گرژی و تەنگەژەكانی عێراق کرد و رایگەیاند كە نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ جێگیركردنەوەی دۆخی سیاسی عێراقە و هەروەها گوتیشی دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی كێشەی ناوچە دابڕێنراوەكان لەڕێگەی دەستووەرەوە چارەسەر بكرێت .

ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی کوردستان گوتی ئێمەش وەكو هاوپەیمانی كوردستانی پێمان راگەیاند كە پێویستە و دەبێت كێشەی ئەو ناوچانە لەرێگەی جێبەجێكردنی مادەی 140 ەوە چارەسەر بكرێت، نەك لە رێگای بەكارهێنانی چەك  و پێویستە بۆ ئەو مەبەستە پەلە بكرێت.

  ناوبراو گوتیشی" لەمیانەی ئەو گوتەیەی بان کی مۆن كە پێشكەشی كرد لە كۆبوونەوەكە، نیگەرانی خۆی لەمەڕ گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەناوچە دابڕێنراوەكان بەو شێوەیەی ئێستا كە هەیە دەربڕی".

هەواڵی پەیوەندیدار